لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وەزارەتی پەروەردەی عێراق و بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP ، پلانی فراوانكردنی چوارچێوەی خۆراكپێدانی قوتابخانەییان هەیە بۆ گەشتن بە 3.6 ملیۆن منداڵ

٢٨ حوزەیران ٢٠٢١

بەغداد 28 حوزەیرانی 2021– وزارەتی پەروەردەی عێراق و بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP ڕازیبوون، بە فراوانكردنی چوارچێوەی بەردەستبوونی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی بۆ 3.6 ملیۆن منداڵانی قوتابخانە لە سەرتاپای ووڵات دا. و لەم ساڵدا و تاوەكو ئێستا ، 264000 لە منداڵانی زۆر هەژار ژەمە خۆراكیان پێشكەش كراوە و پاڵپشتیی كراون لە 11 ناوچە و دەڤەردا. هاوبەشەكان پلانی فراوانكردنی بەرنامەكەیان هەیە بۆ چوار ساڵی داهاتوو، بە مەبەستی فەراهەمكردن و دابینكردنی هەلی باشتر بۆ هەموو منداڵانی هەژار، بە ئامانجی مانەوەیان لە قوتابخانە و پشتگیریی كردن لە فێركردن و لە داهاتوویان.

The Iraqi Ministry of Education and WFP plan to broaden access to school feeding for 3.6 million children

بەڕێز موحەمەد ئەلعەبوودی بەڕێوەبەری وەرزش و جێگری ووتەبێژی وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند:

“ وەزارەتی پەروەردە قارەمان و پشتیوانی درێژخایەنی بەرنامەی خۆراكپێدانی قوتابخانەییە، كە كۆڵەكەیەكە بۆ یارمەتیدانی منداڵان لەمانەوەیان لە پرۆسەی فێربوون دا. سەلمێندراوە كە پرۆگرامی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی گرنگ و بە بایەخە لە گەشتن بە سەركەوتن لە پەروەردە و خوێندن، بەهێزكردنی سەرنجدان و دیقەتی منداڵان و هەروەها توانا دەروونییەكانیان. سالی پار، ئەو قوتابخانانەی كە خۆراكپێدانی قوتابخانەییان تێدا بەڕێوەچوو، باشتربوونێكی بەرچاویان بەخۆوە بینی، لە سەدا 99 ڕێژەی مانەوە و هەروەها لە سەدا 97 ڕێژەی ئامادەبوون “

لە خولێكی فێربوون و ۆركشۆپێكی ڕاوێژكاریدا، كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو لە هەفتەی ڕابردوودا، هاوبەشەكان كە هەر یەكە لە وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی تەندروستی بوون، كاریان لە سەر ستراتیژییەتێك بۆ فراوانكردنی پرۆگرامی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی كرد، لە سەر بنەمای سەركەوتنی پرۆگرامەكە لە باشتركردنی هەلەكانی فێربوون دا.

ژەمە خۆراكی قوتابخانەیی بریتییە لە بوتڵێك ئاو، نانێكی تازە برژاو، پەنیر و هەروەها پارچەیەك لە میوە. ئەم ژەمە هاوسەنگە ووزەی پێویست بۆ منداڵانی قوتابخانە دابین دەكات بۆ ئەوەی دیقەت و سەرنجیان هەبێت لە پۆل و لە كاتی وانە ووتنەوەدا. سەرباری ئەمەش، هەموو خۆراكەكان لە فرۆشیارە خۆماڵییەكان، نانەواكان، بازاڕەكانی میوە و ووردە كارە بازرگانییەكان دەكڕدرێن. ئەمەش توانای خاوەن كارە بچووكەكان بەهێز دەكات و ئاسانكاریی بۆ دروستكردن و خولقاندنی سەدان هەلی كارو بژێویی دەهێنێتە بوون، لەو ناوچانەی كە پرۆگرامەكەی تێدا جێبەجێكراوە و هەروەها سیستەمی خۆراكی نیشتمانی و لۆكاڵیش دەبووژێنێتەوە.

لە ساڵی نوێی خوێندنی ئەكادیمی 2021 – 2020، هاوبەشەكان ئامانجیانە كە پاڵپشتی 450000 منداڵ و پاشان 900000 منداڵ بكەن لە ساڵی دواتردا، دەرەنجام 1.8 ملیۆن منداڵ و هەرەها 3.6 ملیۆن بە هاتنی 2024 – 2025. پلانیش هەیە كە پرۆگرامە هاوبەشەكە، ڕادەستی حكومەت بكرێت.

ۆركشۆپە ئاستبەرزەكە هەلی تاوتوێكردنی ئەولەوییەت و كارە لە پێشینەكانی ڕەخساند بۆ وەزارەتی پەروەردە، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هەروەها بۆ وەزارەتە هاوبەشەكانیش، لەوانەش سەرنجدان لە سەر منداڵانی زۆر هەژار و هەڵبژاردنی كاڵا خۆراكییەكان بۆ ژەمە قوتابخانەییەكان. كۆمیتەیەكی نیشتمانی ژەمە خۆراكیش – بە سەرۆكایەتی وەزیرەكان – پێكدەهێنرێت، بۆ ئەوەی داهاتووی مندالان بخرێتە چەقی ئەجیندا و بەرنامەی كاری نیشتمانییەوە. بەشێوەیەكی هاوبەشیش سیاسەتێكی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی نیشتمانیی پەرەی پێدەدرێت.

بەڕێز عەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند:

WFP” سەرمایەگوزرایی بەردەوامی وەزارەتی پەروەردە لە پرۆگرامی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی لە ساڵانی ڕابردوودا بەرزدەنرخێنێت، لە پێزانینی گرنگیی تەندروستی و خواردنی خۆراكی بەهادار بۆ منداڵانی قوتابخانە لە عێراق دا. WFP پابەندە بە پشتگیریكردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ دروستكردن و بەدیهێنانی سیایەتێكی بەهێزی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی و هەروەها فراوانكردنی پرۆگرامەكە، بۆ ئەوەی منداڵانی زیاتر هەلی فێربوونی باشتریان بۆ بڕەخسێت، بۆ جێبەجێكردن و سەلماندنی تواناكانیان لە كاتی گەنجێتی و گەورەبوون دا.”

هاوبەشەكان پابەندبوون بە بانگەوازكردن بۆ دروستكردنی سندوقی كۆكردنەوەی بودجەی نیشتمانی بۆ خۆراكپێدانی قوتابخانەیی بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتیكردنی دوورمەودای دارایی پێویست بۆ پرۆگرامەكە. بەمەبەستی دڵنیایی لە ڕادەستكردنی سەركەوتووانەی پرۆگرامەكە ،WFP بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی سیستەمە سەرەكییەكان و لێهاتوویی ستافەكان، بە تەنیشت گەشەپێدانی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێیەكانی پەروەردە. ئەم بەهێزكردنەی توانا و لێهاتووییەكان، لەوانەیە ببێتە سەركەوتنی دوورمەودای بەرنامەی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی و هەروەها لە كۆتاییشدا سەركەوتنی داهاتووی ملیۆنان منداڵ لە قوتابخانەكان دا.

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت