لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) پاڵپشتی حکومەتی عێراق بە بنیاتنانی توانای یەکخستنەوەی گەڕاوەکان لە پارێزگای نەینەوا دا دەکات

٣٠ حوزەیران ٢٠٢١

ھەولێـــر٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢١- لەڕێگەی ھاوکاری تەکنیکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و بە پاڵپشتی وەزارەتی کاروباری ناوخۆی حکومەتی ئوستڕاڵیا، حکومەتی عێراق پەرەی بە سیستەمێکی پشتگیریپێدان و ئاڕاستەکردن داوە کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە (MoMD) کاريپێدەکرێت و ئەو سیستەمەش گەڕاوەکانی پارێزگای نەینەوا بە دابینکەرانی خزمەتگوزاری یەکخستنی خۆجێییەوە دەبەستێتەوە لەسەر بنەمای پێویستیان.

ئەمەش ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ عێراق لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی جیھانی کۆچکردن و گەشەسەندی توانای نیشتیمانی وڵاتە لە ڕێکخستن و کار ڕاییکردنی کۆچکردن. دەکرێت ھەموو ئەو کەسانەی دانیشتووی پارێزگای نەینەوان دەستیان بەم سیستەمە تایبەت و بێ بەرانبەرەی پشتگیریپێدان و ئاڕاستەکردن بگات، بەوانەشی کە لەدەوەری عێراق گەڕاونەتەوە یان بەھۆی شەڕ و ململانێیەکان ئاوارەببوون. ئەم سیستەمەش پاڵپشتی یەکخستنەوەی بەردەوام دەکات ھەم لەڕێگەی تەواوی حکومەتەوە، ھەمیش لەڕێگەی تەواوی کۆمەڵگەوە، ھەروەھا ھاوڵاتیان بە خزمەتگوزارییە خۆجێییەکانەوە دەبەستێتەوە، لەوانەش ئەو خزمەتگوزارییە خۆجێییانەی کە پەیوەستن بە چارەسەکردنی کێشە و گرفتەکانی نیشتەجێبوونەوە، ئەوانەشی کە پەیوەستن بە دابینکردنی مەشق و ڕاھێنانی پێشەیی و پاڵپیشتیکردنی ناو تۆمارکردنی منداڵان لە قوتابخانە.

 

خزمەتگوزارییەکانیش لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانی حکومەت، ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوە نا حکومیە ناو خۆی و نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دابیندەکرێن. توانا و ئاست و پێوەرەکانی ئەم سیستەمەش بە بەشداریکردنی زیاتری دابینکەرانی خزمەتگوزاری زیاتر گەشەدەکات، ھەروەھا پلانی ئەوەش ھەیە کە توانای ئەم سیستەمە بۆ پارێزگاکانی دیکەش زیاد بکرێت.

 

لەڕێگەی ھاوکاری تەکنیکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ئەلکتڕۆنی بنەڕەتی حاڵەتەکانی پەرەپێداوە، چەند ڕێکارێکی ستانداردی کارکردنی (SOPs) پەرەپێداوە، ھەروەھا مەشق و ڕاھێنانی بە زیاتر لە ١٥٠ ستافی مەیدانی کردووە کە بەرپرسیاری کارپێکردنی سیستەمەکەن.

 

لەماوەی چەند ڕۆژاێکی کارکردنی یەک بەوای یەکدا لە کۆتایی مانگی حوزەیران لە ئۆفیسەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە موسڵ، حەمدانیە، شنگال و تەلەعفەر، گەڕاوەکان و خەڵکێکی زۆری کۆمەڵگە داوەتکرابوون بۆ فێربوونی خزمەتگوزارییە بەردەستەکان و تاوکو لە لقەکانی ئۆفیسەکان چاویان بە بەرپرسان بکەوێت و پرسیاریان ئاڕاستە بکەن.

 

نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، جیڕارت وەیت گوتی "باشکردنی توانای دەستگەیشتنی گەڕاوەکان بە خزمەتگوزارییەکان لەوکاتەی ئەو گەڕاوانە خەریکی بنیاتنانی ژیانی خۆیانن زۆر گرنگە بۆ پڕۆسەی یەکخستنەوە. لە ڕێگەی ئەم میکانیزمەی پاڵپشتیپێدان و ئاڕاستەکردنەوە ، بەرپرسانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەتوانن ئەو خزمەتگوزارییانە دیاریبکەن کە لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنی، لایەنە حکومییەکان و ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە دابیندەکرێن و دەتوانن پاڵپشتی ئەو خزمەتگوزارییانە بکەن."

 

ھاوکارییە تەکنیکییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بۆ ئەو سیستەم و میکانیزمەی پاڵپشتپێدان و ئاڕاستەکردن لە پارێزگای نەینەوا بەشێکە لە ھەوڵ و کۆششێکی گەورەتر بۆ یارمەتیدانی دامەزراوە حکومییەکان و بنیاتنانی توانایان، ھەروەھا بۆ باشکردنی ڕەوش و ھەلومەرجەکانی یەکخستن و گەڕانەوەی ھەمیشەیی و بەھێزکردنی ئیدارەدان و کار ڕاییکردنی کۆچکردنە لە ئاستێکی نیشتیمانی لە عێراق دا. ئۆفیسی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی لە شاری موسڵ بنکەیەکی کارپێکردن بۆ کۆمەڵێک لە دامەزراوە نوێ و تازە دەست بەکارکردووەکان دابیندەکات کە توانای حکومەت بەرزدەکاتەوە. ئۆفیسەکەش لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق وبە پاڵپشتی حکومەتی ئوستڕاڵیا لە ساڵی ٢٠٢٠ بیناتنراوە.    

 

ئەم سیستەمەی پاڵپشتیپێدان و ئاڕاستەکردنە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو لە ھەماھەنگییەکانی نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و وەزارەتی ناوخۆی حکومەت نیشاندەدات کە وەزارەتی ناوخۆی سەرپەرشتی تۆڕی پیادەکردن و چەسپاندنی یاسا لە کۆمەڵگە دەکات، لەوانەش ناوەندەکانی ڕینوێنیکردنی پاڵپشتیپێدان و ئاڕاستەکردن، ئۆفیسەکانی ڕاوێژکاریکردنی یاسایی ئافرەتان، ناوەندەکانی ھاوکاریکردن لە بابەتەکانی موڵک و زەوی و نیشتەجێبوون. ھەماھەنگیکردن لەو خزمەتگوزاری و سەرچاوانەی کە لە پاڵپشتییە گشتگیرەکانی ھەردوو وەزارەت بەردەستن دەکرێت بە جۆرێک دابینبکرێت کە ڕەچاو و نیشانی بوارە پسپۆڕییەکانی ھەریەکێک لە دوو وەزارتەکە بدات.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت