بەغدا، ١٩ی تەموزی ٢٠٢١ :- ئەوا جارێکی تر جەژنی قوربانی پیرۆز، لە کاتێکی ناخۆشدا دێتەوە و قوربانییەکی زۆریش لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ دراوە.
لەڕووی نەریتەوە، ئەمە کاتی بەخشین و بەزەیی پێدا هاتنەوە و خۆشی دەربڕینە لەگەڵ خۆشەویستاندا. بۆ ئەمساڵیش، ئێمە پێویستە ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ئەنجام بدەین.
بە یادکردنەوەی هەموو ئەو قوربانییانەی کە دراون، دەبا پاڵپشتی کەمدەرامەتان بین و بڕیاریشمان بۆ بە یەکەوە کارکردن بۆ ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەمووان دووپات بکەینەوە.
بەهیوای ئاشتی و تەندروستییەکی باش
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت