لێدوانی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ١٩ی تەموز لە عێراق
٢٢ تەمووز ٢٠٢١
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەکەی ١٩ی تەموزی ٢٠٢١ ی بەغدا دەکەن لە عێراق
هێرشەکە، کە داعش پەرپرسیاری خۆی لێ راگەیاندووە، بووە مایەی کوشتنی ٣٠ کەس و برینداربوونی لانیکەم ٥٠ کەس.
ئەندامەکان هاوسۆزی و سەرخۆشی گەرمی خۆیان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکومەتی عێراق دەردەبڕن و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن.
ئەوان پشتگیری خۆشیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکییەتی خاک و پرۆسەی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی عێراق دووپات دەکەنەوە.
ئەوان ئەوەش دووپات دەکەنەوە کە تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی.
ئەوان بەڕوونی باس لە پێویستبوونی پەلکێشکردنی ئەنجامدەران و سەرپەرشتیکاران و دارایی دابینکەرانی ئەم کارە تیرۆریستیە قێزەونانە دەکەن بۆ بەردەم دادگا و لەگەڵ داواکردنیشیان لە تەواوی وڵاتان بۆ هەماهەنگیی چالاکانە لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەموو دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەم بوارەدا بەگوێرەی پابەندییان و لەبەر ڕۆشنایی یاسا جیهانییەکان و بڕیارە پەیوەنددارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشدا.
لەمەش زیاتر، ئەوان ئەوەیان دووپات کردەوە کە هەر کارێکی تیرۆر لەژێر هەر بیانوویەک دا بێت و بەهەر ئامانجێک بێت و لەلایەن هەر کەس و لە هەر شوێنێکدا بێت بە تاوان هەژمار دەکرێت. ئەوان جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە کە وڵاتان پێویستە بە هەموو شێوازێک بەرەنگاری هەڕەشەکانی تیرۆر بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی جیهان ببنەوە بەگوێرەی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکانی تری یاسا جیهانییەکان بەگرتنەخۆی یاساکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی و پەنابەرانیشەوە.
ئەو ئەندامانە هەروەها پشتگیری خۆشیان بۆ سەقامگیریی عێراق و شەڕی بەردەوامی لە دژی تیرۆر، بەگرتنەخۆی ئەوەی داعشیشەوە، دووپات کردەوە.
٢١ی تەمموزی ٢٠٢١
( وەرگێڕانی نافەرمی)