نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)، لە ٢٦ی تەموزی ٢٠٢١ لە بۆنەیەک کە بریکاری وەزیری داد سەرۆکایەتی دەکرد و بە پشتگیری نووسینگەی سەرۆک کۆمار و نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی ڕێکخرابوو دەستخۆشی کرد لە پەسەندکردنی پلانی کردەیی نیشتمانی پێنج ساڵەی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن عێراقەوە.
پلانی کردەیی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤ ، کە وەزارەتی داد ئامادەی کردووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش پەسندی کردووە، هەوڵ دەدات تەشریعاتە نیشتمانییەکان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ هاوکۆک کات و سیاسەتە نیشتمانییەکانیش پتەو بکات لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و برەو دان پێی و بونیاتنانی تواناکان لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە نێو دامودەزگاکانی حکومەت .
لەم بۆنەیە خاتو دانیێل بێل بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی یونامی و نوێنەری نووسینگەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی " پێویستی هەبوونی کردەی بەهێز و پتەو دەربارەی مافەکانی مرۆڤ زۆر گرنگە لە رۆژگاڕی ئەمڕۆدا . پلانی کردەیی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤ چوارچێوەیەکی پتەو بۆ چآکسازی تەشریعی و سیاسەتی و ئیجرائی فەراهەم دەکات کە لەوانیە ببنە ڕێگر بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئایندەدا و جیاوازییش لە ژیانی هەموو عێراقییەکان دروست بکات."
پەسەندکردنی پلانی کردەیی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن حکومەتەوە ڕەنگدانەوەی بەشداریکرنی بەردەوامی عێراقە لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) و هەروەها لەگەڵ سیستەمی فراوانتری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە میکانیزمەکانی پەیمانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە . یونامی ئامادەیە پشتگیری حکومەت بکات بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی پلانی کردەیی نیشتمانیمافەکانی مرۆڤ بە تەواوی.
دەقی تەوای وتەکەی خاتو دانیال بێڵ لێرە لەم لینکە بەردەستە