نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەکۆیکارێکی ڕاهێنانی رایگەیاندنی یەک ڕۆژەیی بۆ ٤٠ راگەیاندکار لەسەرتاسەری عێراق لە رێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدا.
لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەکۆیکارێکی ڕاهێنانی رایگەیاندنی یەک ڕۆژەیی بۆ ٤٠ راگەیاندکار لەسەرتاسەری عێراق لە رێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدا بە مەبەستی ئاشناکردنیان بە کارەکانی نێردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەند و ئاژانس و بەرنامەکانی لە عێراقدا.
لە بەشێکی سەکۆیکارەکەشدا کە بۆ یادکردنەوەی ٧٥ مین ساڵیادی نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخان کرابوو، چەند رۆژنامەنووسێکی سەربەست میوانداری کرابوون کە نوێنەرایەتی چەندین دەزگای راگەیاندنی وەک رادیۆ و تەلەفزیۆن و میدیای دیجیتاڵی و تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەناڵی هەواڵ و پەخشیان دەکرد.
شایانی باسە خولەکانی ڕاهێنانەکەش لەلایەن شارەزایانی بواری پەیوەندی لە یونامی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان و فەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و یونیسێف و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە نوێنەرایەتی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش کران.
لە سەکۆیکارەکەدا ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ئاوڕدانەوەی رەوشتییانە لە گەنجان و منداڵان و ئازادیی ڕادەربڕین و بەرەنگاربوونەوەی وشەی نەشیاوی قین هەڵگر و هەستیاریی جێندەری لە راگەیاندندا و راپۆرتدان لەسەر توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و رۆڵی رۆژنامەنووسان لە پێشپێگرتن و کۆنترۆلکردنی بارە نائاساییەکانی تەندروستی و سەرهەڵدانیان چەقی بابەت و تاووتوێیەکان بوون.