لێدوانی وتەبێژی فەرمی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵیادی هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٤ ی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان و جڤاکەکانی تری عێراق
٠٣ ئاب ٢٠٢١
ئەمڕۆ حەفت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر هێرشە وەحشیگەراییەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بۆ سەر ئێزیدییەکان لە باکوری عێراق.
کە تیایدا هەزاران ئێزیدی بەهۆی شوناسەکانیان دووچاری ئەوپەڕی توندوتیژی بوونەوە و تا ئەمڕۆش زۆربەیان یا لە خێوەتگای ئاوارەنشین دەژین و یانیش بێسەروشوێنن. ئەو کردانەی ڕێکخراوی داعش ئەنجامی دابوو دەخرێنە خانەی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی کۆمەڵکوژی . و لێپێچینەوە کردنیش لەگەڵ ئەنجامدەرانی زۆر پێویستە .
پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق بۆ مسۆگەرکردنی لێپێچینەوە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە پێشینە کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە ، کە هاوتەریبە لەگەڵ بەرپرسیارەتی بەکۆمەڵی پاراستنی کۆمەڵگاکان لە مەترسی تاوانەکان بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی.
وەکو پێزانینێک بۆ ئازار و ئازایەتی ئێزیدییەکان ، چاکبوونەوە و شیاندنەوە سەرلیست دەبن . بۆیە سکرتێری گشتی دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق دەکات بە بۆنەی دەرچوواندنی یاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزیدی و دانپێدانان بەو تاوانانەی کە داعش ئەنجامی داون دژ بە ئێزیدییەکان و جڤاکەکانی تر . ئەمەش هانی جێبەجێکردنی بە خێرا و تەواوی یاساکە دەدات.
لەم یادە خەمناکەدا ، نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندی بەردەوام و تەواوی خۆی ، بۆ پشتگیریکردنی هەموو هەوڵەکان لە پێناو وەدیهێنانی لێپرسینەوە و دادوەری ، دووپات دەکاتەوە
ستیڤان دۆژاریک ، وتەبێژی فەرمی سکەرتێری گشتی
نیۆیۆرک ٣ی ئابی ٢٠٢١
(وەرگێڕانی نافەرمی)