لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یەکەمین نیشاندان: چەند ساڵێک بەسەر کۆمەڵکوژی شنگال تێدەپەڕێت، فیلمی بەشێوەیەکی بەکرداری جێبەجێکردنی ڕاستەقینە (VR) ، کە کارلێکردنە بەشێوەی سێ رەھەندی لەگەڵ ژینگە لە ڕێی تەکنەلۆژیاوە، ڕێز لە قوربانیان و پارێزەرانی بوژانەوەی کۆمەڵگەی یەزیدییەکان دەنێت

٠٣ ئاب ٢٠٢١

ڕێککەوتی ٣ ئابی ٢٠٢١ حەفتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگالە. دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە داعش (ISIS)، بەشێوەیەکی سیستەماتیکی و ڕێکخراو دانیشتوانە کەمە نەتەوەییە-ئاینییەکانی کردە ئامانج لە شنگال و دەشتاییەکانی نەینەوادا.

ھەر زوو دوای دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە، داعش بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو ھەڵسا بەئەنجامدانی تاوانی دڕندانە دژی ھاوڵاتیانی یەزیدی. دامەزراوەی (UNITAD) کە تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیاریەتی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامدراوان دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-داعش، "بەڵگەی ئاشکرا و باوەڕپێھێنەر ھەیە کە ئەو تاوانانەی دژی ھاوڵاتیانی یەزيدی ئەنجامدراون کۆمەڵکوژی و جینۆسایدن."

وا حەفت ساڵ تێدەپەڕێت، کەچی ھێشتا شتگەلێکی زۆر ماوە ئەنجابدرێت بۆ پاڵپشتیکردن لە بوژانەوەی کۆمەڵگەی یەزیدییەکان. ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەگەڵ دروستکردنی ئاشتەواییەکی مانادار پێویستی بە پەروەردە، بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری و داکۆکیکردن ھەیە، بەڵام لەبەر بەرکەوتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی زۆر، شێوە تەقلیدییەکانی داکۆکیکردن کاریگەرییان لەدەست دەدەن. بۆ بەدەمەوەھاتنی ئەمەش، تیمێکی فرە بوار لە ساڵی ٢٠١٩ بەیەکەوە ھاتن بۆ گەشەپێدانی نیشاندان بەکرداری جێبەجێکردنی ڕاستەقینە (VR) ، کە کارلێکردنە بەشێوەی سێ رەھەندی لەگەڵ ژینگە لە ڕێی تەکنەلۆژیاوە،لەژێر ناوی "کەس گوێناگرێت"، کە ئامێرێکی تازە و داھێنەرانەی داکۆکیکردنە لەڕێگەی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیانی بۆ خستنەڕوو، پەروەردەکردن و بیرھێنانەوەی ھاوڵاتیان بۆ گەورەیی ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەی دژی یەزدییەکان کرا.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢١، نیشاندان  بەشێوەیەکی بەکرداری جێبەجێکردنی ڕاستەقینە (VR) لە ٥ شار خرایەڕوو و نیشاندراو لەسەرانسەری عێراق دا، بە بەشداریپێکردنی ١٢٠ کەسی ئامادەبوو. ئەمڕۆ خۆشحاڵین بە نیشاندانی کورتە فیلمێک کە ئەو ئەزموونە دەخاتەڕوو، ھەروەھا ڕاپۆرتێک کە لێکۆڵینەوە لە کاریگەری نیشاندان بەشێوەیەکی بەکرداری جێبەجێکردنی ڕاستەقینە (VR) دەکات. (بەم زووانە ڕاپۆرتەکە لە ھەمان ئەم لینکە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی بەردەست دەبێت)

ڕۆژی ٣ ی ئاب ڕۆژی دەربڕینی ھاوخەمیە بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی شنگال و ڕۆژی ڕێز لە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە دەنێت. داکۆکیکردنی بەردەوام پێویستە بۆ چارەسەرکردنی پێویستيە ديار و سەرەکییەکانی ھاوڵاتیانی یەزیدی و زیاتر کردنی ھەوڵ و کۆششەکان بۆ بەرقەراربوونی دادپەروەری و دووبارە ئامادەکردنەوە، پێویستە کێشە و گرفتی بەڕێوەبردن کێشە و گرفتي لایەنی ئەمنی چارەسەر بکرێن. ھەروەھا پاڵپشتیکردنی گەڕاوەکانی ئەو ناوچانە زۆر گرنگە. پێویستە ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو یەزدییانەی کە ھێشتان لە ئاوارەی دان بەردەوامبێت، بۆ ئەو یەزدییانەشی کە نایانەوێت  یان ناتوانن بگەڕێنەوە، دەبێت بەدوای چارەسەرە ھەمیشەییە جێگرەوەکان دا بگەڕێین.

پێشکەشکردنەکانی فیلمی "کەس گوێناگرێت" بەشێوەی بەکرداری جێبەجێکردنی ڕاستەقینە (VR) لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق (IOM) و یەزدا ڕێکخراوە و لەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان (USAID) پاڵپشتی دارایی دەکرێت. تیمی "کەس گوێناگرێت" سوپاسی گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی لە زانکۆی پۆڵۆتەکنیکی سلێمانی و ھاوبەشەکەی تۆڕی نەھڕەین دەکات، ھەروەھا سوپاسی تیمی توێژینەوەکانی ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە ڕێکخراوی  یونسکۆ (UNESCO)، ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و فەرھەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زانکۆی بەغدا، کارگەی کلتووری لە شاری سلێمانی، زانکۆی پۆلۆتەکنیکی ھەولێر و زانکۆی دھۆک دەکات.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت