لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بوژانەوەی ئابووری پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان هێواشە لە عێراق دا لە ماوەی ساڵی دووەمی کۆڤید-١٩

٣٠ ئەیلوول ٢٠٢١

هەولێر-بۆ پێوانەکردنی کاریگەری کۆڤید-١٩ لەسەر پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان (SMEs) لە عێراق دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کؤچ (IOM)، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک-فاو (FAO)، سەنتەری بازرگانی جیهانی (ICT) پانێڵی توێژینەوەكان بۆ ٧١٦ پڕۆژەکار و بزنسی قەبارە بچووک و مامناوەند ئەنجامدا، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بۆ حوزەیرانی ٢٠٢١ لە خۆ گرتبوو.

لە ئێستادا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کؤچ (IOM)، ڕێکخراوی کشتوکاڵ و خۆراک-فاو (FAO)، سەنتەری بازرگانی جیهانی (ICT) راپۆرتی پانێڵی توێژینەوەی ٤: کاریگەری کۆڤید-١٩ لەسەر پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان لە عێراق دا بڵاوکردەوە. توێژینەوەکە ئەمەی بۆ دەرکەوت کە بوژانەوەی ئەو خاوبوونەوە و دابەزینە ئابوورییەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ هاتبووە ئاراوە لە ڕووپێوی پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان دا سستیەکی پێوەدیاربووە. بە نزیکەی لە %٢٥ی کار و بزنسەکان لە بوژانەوەیان دا لەو کێشە و ئاریشەی بەهۆی کۆڤید-١٩ دروستببوو “زۆر نیگەران بوون”.

لەو ٧١٦ کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەی کە رووپێوکران، دەکەونە ١٥ پارێزگا و کارو چالاکییەکانیشیان ١٦ کەرتی ئابووری دەگرێتەوە، بە زۆریش لە کەرتەکانی کشتوکال و خۆراک. توێژینەوەکە ئەو کاریگەریەی کە لەسەر ئەو کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانیانە هەبوو هەلسەنگاند، بە بەراورد بە کار و بزنسە نا کشتوکاڵییەکان.

یەکەمین حاڵەتی کۆڤید-١٩ لە مانگی شوبات ی ٢٠٢٠ لە عێراق دا تۆمارکرا، لەو کاتەوە تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن حاڵەت تۆمارکراوە. راپۆرتە نوێیەکە ئەو دەرئەنجامە دەخاتەڕوو کە لە داتای چوار جەولە کۆکراوەتەوە لە نێوان مانگی حەزەیرانی ٢٠٢٠ تا حوزەیرانی ٢٠٢١، کە ئەم ماوەیە کاریگەری داخستنی سنوور و سنووردارکردنی داهات و بەرهەمهێنان و چوونە سەرکاری کارمەندان و فرۆشتنی بەرهەمەکان دەگرێتەوە، بەو میکانیزمانەشەوە کە بۆ هەڵکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ئاریشەکە پیادەکران.

نزیکەی هەموو کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەکان باسی کەمبوونەوەی داهاتیان کرد لە مانگەکانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتایەکە، بە گشتی، لە %٢٣ ی ئەو کەمبوونەوەی داهاتە لە نێوان مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ بوو، ئینجا داهات بەشێوەیەکی هێواش دەستی بە بوژانەوە کرد. هەرچەندە، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی توێژینەوەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا، بەتێکرا، پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان بە ڕێژەی لە %٦٠ ی هەمان ئاستی پێش کۆڤید-١٩ مانەوە.

لە نێوان مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ و مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵ دا، لە %٨٠ی، خاوەن پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان، کە ئاماژەیان بەوەکرد قەرزیان کردووە، قەرزکردنەکەیان بەهۆی قەیرانی کۆڤید-١٩ەوە بووە. زۆربەی ئەو پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە قەرزرکردنەکەیان بە رێگە و هۆیە نافەرمییەکان بووە، لەوانەش پارەیان لە هاوڕێ یان خێزان وەرگرتووە.

بە تێکڕا، خاوەن پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان دوو لە کارمەندەکانیان رۆیشتووە و لەکارکردن نەماون لە نێوان مانگی شوبات دا، کاتێک قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەستیپێکرد وەکو رێکارییەک بۆ کۆنتڕۆلکردن و پاراستنی تەندروستی گشتی، بۆ مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠. هەرچەندە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ دا، کە زیاتر لە ساڵێک بەسەر بلاوبوونەوەی پەتایەکە تێپەریووە، خاوەن پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندەکان تەنیا یەک کارمەندیان لە کارکردن نەماوە. واتە، بە بەراورد بە مانگی شوباتی ٢٠٢٠، ئەو خاوەن پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانە یان توانیووانە کارمەند بۆ سەرکار بگێرنەوە یان کارمەندی تازەی بخەنە سەرکار.

ڕێژەی کارمەندی پیاو و بەرانبەر بە کارمەندی ئافرەت لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتایەکە هەڵبەزین و دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە. لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ دا، لەو پڕۆژەکار و بزنسە قەبارە بچووک و مامناوەندانەی کە توێژینەوەکە گرتبوویە خۆی، هەر کارمەندێکی ئافرەت لە بەرانبەر ١٤ کارمەندی پیاو بوو. ئەم ڕێژەیەش لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ دا گەیشتە لوتکە کە یەک کارمەندی ئافرەت بەرانبەر بە ٢٠ کارمەندی پیاو بوو، ئەمەش فراوانتربوونی بۆشایی ڕەگەزیی لەم ماوەیە دا نیشاندەدات.

توێژینەوەکە بە پاڵپشتی نووسینگەی دانیشتووان، پەنابەران و کۆچبەران (PRM)ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوڕوپا ئەنجامدرا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
Salah Elhajjhassan

سەڵاح ئەلحاج حەسەن

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ FAO | نوێنەر
بەڕێز حاجی حەسەن لوبنانیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بەرهەمە ڕووەکییەکان هەیە لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دیمەشق لە سوریا. بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە ڕووەکییەکان و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەدەستهێناوە .
ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناونیشانی یاریدەدەری توێژەری پێشکەوتوو لە سەنتەری توێژینەوە و پەروەدەکردنی کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت دامەزراوە . لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ هەماهەنگیکاری بەرنامەی ڕاهێنانی فێرخوازان و هەروەها مامۆستای کشتوکال و باخداری بوو لە فاکوڵتی کشتوکاڵ لە زانکۆی لوبنانی . لە ساڵی ١٩٩١-١٩٩٥ ئەندازیاری کشتوکاڵی بوو لە وەزارەتی کشتوکالی لوبنان لە نووسینگەی بیقاعی هەرێمی لە زەحلە و لەوێش گواسترایەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کشتوکاڵی لە وێستگەی تەل عەمارە و بوو بە بەڕێوەبەری بەشی بەروبوومەکان و دواتریش بوو بە برپرسی تاقیگەی بەرهەمە ڕووەکییەکان . لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٦ بەڕێوەبەری وێستگەی توێژینەوەی کەفردان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٨ پلەی (زانای سەردانکەر) ی لە سەنتەری نێودەوڵەتی چاکترکرنی گەنمەشامی و گەنم وەرگرت و بووە هەماهەنگیکاری پرۆژەیەک لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا.
لە ساڵی ٢٠١٠ بووە ڕاوژێکاری وەزیری کشتوکاڵی لوبنان و لە ساڵی ٢٠١١ بوو بە سەرۆکی لێژنەی زانستی دەرمانی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان ، هەروەها سەرۆکی لێژنەی پلازما ڕووەکییەکان و بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و لادێکان بوو ( یەکێتی ئەوروپا خەرجییەکانی بۆ دابین کردبوو) . لە ٢٠١٠- ٢٠١٣ نوینەری لوبنان بوو لە وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و میسر و ئەردەن و عێراق. هەروەها بەرێز حاجی حەسەن لە ماوەی کارکردنیدا چەندین ئەرکی بەجێ گەیاندووە ، ئەو نوێنەری پەیمانگای لوبنانی بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی بوو لە چەندین بەرنامە لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت . بەڕێزیان هەماهەنگیکاری پڕۆژەی مەشریق \ مەغریب بوو لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و هەروەها نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە لە لێژنەی ئاراستە کردن و هەروەها سەرۆکی لێژنەکانی وەرگرتنی شەکری چەوەندەر و وەگرتنی ئارد بوو. بۆ چەند ساڵێک بەڕێز حاجی حەسەن لە ئامادەکردنی پرۆژەکانی بەرنامەی هەماهەنگی تەکنیکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO TCP) کاری کردووە وەک بەڕێوەبەری نیشتمانی پرۆژەی (FAO TCP) . ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ وەکو نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە یەمەن دەست بەکار بوو . بەڕێز حاجی حەسەن لە شوێنی بەڕێز ئەلزوعبی بووە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق.
Waqas Rafique

وه‌قاس ره‌فيق

بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت