سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە ئافرەتان و پیاوانی عیراق دەکات بۆ سووربوون لەسەر گوێبیستبوونی دەنگیان لە ڕێگەی سندوقی دەنگدان لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا.
بەڕێزیان ڕەچاوی هەوڵی بێپایانی دامودەزگاکانی هەڵبژاردن و ئاسایش دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەڕلەمانییە پێشوەختەکە بە شێوەیەکی ئاشتییانە، کە داواکاری گەلی عیراق بوو بەمەبەستی چاکسازی و بەرپرسیارێتی و داهاتووەکی باشتر.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە ئارامبگرن و ڕێز لە کاتە دیاریکراوەکانی هەڵبژاردن بگرن لە کاتێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خشتەسازی بۆ ئەنجامەکان دەکات، و هەروەها هەر ناڕەزایەتییەکی هەڵبژاردن ئەگەر سەریهەڵدا با لەرێگەی کەناڵە یاساییە باوەڕپێکراوەکان یەکلایی بکرێنەوە و با پرۆسەی هەڵبژاردنیش تەواوبکرێت بە پێکهێنانی کابینەی حکومەت بە زووترین کات.
سکترێری گشتی دووپاتیشی دەکاتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەوپەڕی توانای پابەنددەبێت بە پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی عیراق.
ستیفان دوجاریك، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
نیویۆرك، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١