لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانێك لەلایەن وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەربارەی عیراق

٠٧ تشرینی دووەم ٢٠٢١

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی هەوڵی کوشتنی سەرۆك وەزیران موستەفا کازمی دەکات کە لە بەرەبانی ئەمڕۆ هێرشی کرایەسەر. بەڕێزیان داوادەکات کە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بدرێنە دادگا.

 سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو عیراقییەکان دەکات کە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنیان هەبێت و هەموو جۆرە توندوتیژییەك و هەموو هەوڵێکی زیانگەیاندن بە سەقامگیری عیراق ڕەتبکەنەوە. هەروەها داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات کە ڕێز لە یاسا دەستوورییەکان بگرن و جیاوازییەکانیان لە رێگەی گفتوگۆی ئاشتییانە و گشترگرەوە چارەسەربکەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی گەل و حکومەتی عیراق لە میانەی هەوڵدانیان بۆ داهاتووەکی باشتر.

ستیفان دوجاریك، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

نیویۆرك، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

وه‌رگێرانی نافه‌رمی له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی یونامییه‌وه‌

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت