لێدوانی ڕۆژنامەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان | سەرکۆنەی هەوڵی رۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ تیرۆرکردنی موستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
٠٨ تشرینی دووەم ٢٠٢١
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین دەستەواژە سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی موستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دەکەن .
ئەندامانی ئەنجومەن خۆشحاڵی خۆشیان دەربڕی بەوەی سەرۆک وەزیران لەم هێرشەدا بریندار نەبووە.
هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و پرۆسەی دیموکراتی و خۆشگوزەرانی عێراق دووپات کردەوە .
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە تیرۆر بە هەموو شێواز و دەرکەوتەکانیەوە مەترسییەکی هەرە جیدی لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی پێکدەهینێت.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەختیشیان لە پێویستی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەران و ڕێکخەران و پارەدەران و سەرپەرشتیکەرانی ئەم کردە تیرۆریستیە قێزەوەنانەو پەلکێشکردنیان بۆ بەردەم دادوەریی کردەوە ، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەن داوایان لە وڵاتان کرد ، بە گوێرەی پابەندییەکانیان بە یاسای نیودەوڵەتی و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پەیوەندار، لەم بابەتە چالاکانە لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەسەڵاتە پەیوەندارەکان هاریکار بن.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی کردەی تاوانکاریی و بێ پاساوە ، بێ لەبەرچاوگرتنی پاڵنەر و کات و شوێن و بکەرانی کردەکە . هەروەها ئەندامان دووبارە بە پێویستیان زانی وڵاتان بەهەموو هۆکارەکان ، وبە گوێرەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکان بە یاسای نێودەوڵەتی بە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی پەنابەریی و یاسای نێودەوڵەتی مرۆییشەوە، دژ بە هەڕەشەکانی سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بوەستنەوە کە لە ڕێگای کردەی تیرۆریستیەوە دەکرێن.
٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
وهرگێرانی نافهرمی لهلایهن بهشی راگهیاندنی یونامییهوه