سیستمی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەو پاراستن لە وونکردنی بەزۆرەملێ
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاتی عیراق/ یونامی هەڵسا بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێکی یەك ڕۆژە لە بەغدا بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربارەی ' سیستمی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەو پاراستن لە وونکردنی بەزۆرەملێ' ز لەم ڕاهێنانەدا ١١ کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون ئەوانەی کە کاری مەیدانی دەکەن لەسەر پاراستن لە وونکردنی بەزۆرەملێ کە لەلایەن چەند پسپۆڕێکی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەجوو، لەنێویشیاندا دوو ئەندامی کۆمیتەی تایبەت بە وونکردنی بەزۆرەملێ لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ نوێنەرێك لە سەنتەری ڕاهێنان و دۆکۆمێنتکردنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگتتوەکان بۆ باشوری خۆرئاوای ئاسیاو هەرێمی عەرەبی بەشداربوون. بەشداربووان گفتۆگۆیان لەسەر ڕۆڵی سەرەکی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد لە برەودان لە پاراستن لە وونکردنی بەزۆرەملێ و هەروەها چۆنیەتی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیان و خانەوادەکانیان بۆ فەراهەمکردنی دادپەروەری و قەرەبوو کردنەوە لەگەڵ بەشداریکردنیان لە میکانیزمەکانی دەستەکانی ڕێکەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان. بەشداربووان هەروەها چەندین گفتوگۆی تریان ئەنجامدا دەربارەی پێویستیی خێرای بەرکارکردنی یاسایەکی نێشتیمانی گشگیر لەسەر پاراستنی هەموو کەسێك لە وونکردنی بەزۆرەملێ کە بگونجێت لەگەڵ پابەندییە نێودەوڵەتیەکانی عیراق لە بواری مافەکانی مرۆڤدا. لە ڕاهێنانەکەشدا بەڕێز ڕوپێرت وایت بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ بە وەکالەت چەختی لەسەر ئەمە کردەوە کەوا " چارەسەرکردنی کێشەکانی وونکردنی بەزۆرەملێ لە عیراقدا پێویستی بە هەماهەنگیەکی ڕیکخراو هەیە لەلایەن لایەنە پەیوەندارەکانەوە، لەعیراقیشدا کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت لە هاندانی حکومەت بۆ هەنگاوی پێویست لە بنبڕکردنی وونکردنی بەزۆرەملێ و پێشکەشکردنی قەرەبوو بۆ قوربانیان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران".