نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یونامی هەڵسا بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژە لە بەغدا بۆ بەرپرسانی دادوەری و ئاسایش و یاسایی دەربارەی ' سیستمی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستن و بنەبڕکردنی وونکردنی بەزۆرەملێ'
٢٥ بەشداربوو، کە ٨ دانەیان ئافرەت بوون، لەم ڕاهێنانەدا نوێنەرایەتی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و داد و کاروبارەکانی دەرەوە و ئەنجومەنی باڵای دادوەرییان دەکرد. ڕاهێنانەکە لەلایەن تیمێکی شارەزا ئەنجامدرا کە دووانیان ستافی لیژنەی وونکردنی بەزۆرەملێیی نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری سەنتەری ڕاهێنان و بەدۆکیومێنتکردنی باشوری ڕۆژاوا و ناوچەی عەرەبیی نەتەوەیەکگرتووەکان.
ئەو بابەتە سەرەکییانەی لەماوەی ئەم ڕاهێنانە باسیان لێوەکرا بریتیبوون لە: پابەندییەکانی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی هەموو کەسەکان لە وونکردنی بەزۆرەملێ؛ دەستنیشانکردنی بەرپرسیاریەتی و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان، بەوەشەوە کە هەوڵی کاریگەر دەدرێت بۆ گەرآن بە دوای وونبوان؛ باشترکردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و میکانیزمەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ برەودان بە پاراستنی هەموو کەسەکان لە وونکردنی بەزۆرەملێ؛ باشترین ڕێکارەکانی ئەنجامدانی لێکۆلینەوە لە وونکردنی بەزۆرەملێ و گرنگیی بەگەرخستنی یاسا ناوخۆییەکان بۆ بنەبڕکردنی وونکردنی بەزۆرەملێ بەگوێرەی پابەندییەکانی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەیی.
لە خولی ڕاهێنانەکەدا، بەڕێز روپێرت وایت، ئۆفیسەری بەرپرس لە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی ، گوتی:
"ئەم خولی ڕاهێنانە هەنگاوێکی پێشوازییە بۆ گەشەپێدانی پتری هاوکاریکردن و هەماهەنگی لەنێوان عێراق و میکانیزمەکانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە وا دەکات بابەتی وونکردنی بەزۆرەملێ مامەلەی لەگەل بکریت لەڕێگەی پرۆسەیەک کە لەنێو پابەندییەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی عێراق سەرچاوەی گرتووە، لەسەر بنەمای ویستی هاوبەش بۆ فەراهەمکردنی مافی ئەوانەی کاریگەربوون بەو بابەتە"
ڕاهینانەکە بەشێکە لە پاڵپشتیی بەردەوامی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی بۆ حکومەتی عێراق بە مەبەستی چاکترکردنی توانستیی لێکۆلینەوە لە تۆمەتەکانی وونکردنی بەزۆرەملێ لە عێراق و دەستنیشانکردنی بەرپرسیاریەتی و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان.