شەش ڕێکخراوی ناحکومی عێراقی، بە هاوبەشییان کرد لەگەڵ ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی، بەمەبەستی بلاوکردنەوەی زانیاری لەنێو کەمەنەتەوایەتییەکان و بە زمانی خۆیان.
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ – شەش ڕێکخراوی ناحکومی عێراقی، بە هاوبەشییان کرد لەگەڵ ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی، بەمەبەستی بلاوکردنەوەی زانیاری لەنێو کەمەنەتەوایەتییەکان و بە زمانی خۆیان دەربارەی کاریگەریی مافەکانی مرۆڤ لەسەر کۆڤید-١٩، پالثپشتیکردن بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پێویستی وەرگرتنی پێکوتە.
کامپەینی بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەماوەی دوومانگی ڕابردوو بریتیبوون لە بلاوکردنەوەی ١٧٠٠٠ پۆستەر کە بۆ شەش زمانی پێکهاتەکانی عێراق وەرگێردرابوون – ئاشورری (کریستیان)، ئاڤێستا (زەردەشتی)، کورمانجی (یەزیدی)، ماندایی (سابائی-ماندایی)، تورکمان (تورکمان) و ماچۆ (کاکەیی). پۆستەرەکان لەلایەن تیمی خۆبەخشەکانی ڕێکخراوی کۆمەلگە مەدەنییەکانی کریستیانەکان (ڕێکخراوی ژنانی ئێتانا)، کاکەییەکان (ڕێکخراوی مێثرا بۆ یارسان و پێشکەوتنی فەرهەنگی)، سابائی-ماندایی (ڕێکخراوی خێرخوازی یاراندا)، تورکمان (دامەزراوەی ڕزگارکردنی تورکمانەکان)، یەزیدی (ڕێکخراوی یەزدا)، و زەردەشتیەکان (ڕێکخراوی یەسنا بۆ کاروباری فەلسەفی و ئایینی زەردەشتی) دابەشکران.
خۆبەخشان – ٧٠ پیاو و ٥١ ئافرەت – هەڵسان بە دابەشکردنی پۆستەرەکان لە قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، بنکەکانی پۆلیس، پەرستگەکان و شوێنە گشتییەکان. بەگشتی، کامپەینەکە گەیشتە ٦٧ گەڕەکی جۆراوجۆری شارەکان و ١٢ لادێی دوورەدەست لە قەزاکانی سەر بە ٩ لە پاریزگاکان کە پێشتر بلاوکراوەی تایبەت بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری بە زمانی خۆیان بۆ فەراهەم نەکرابوو.
سەرەرای بڵاوکردنەوەی پەیامە سەرەکییەکان دەربارەی کۆڤید-١٩، کامپەینی بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەهەمانکات کاریگەریی هەبوو لەسەر بلاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە زمانی کەمەنەتەوایەتییەکان کە لەعێراقدا قسەی پێدەکرێت لەلایەن کۆمەڵگە نێوخۆییەکان، بەوانەشەوە کە ئاشنانین بەو زمانانە.
کامپەینەکە لەسەر هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەردەوام لە سەرانسەری ووڵات بە زمانی عەرەبی و بە زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان بنیاتنراوە.