جێبەجێکردنی تەواوی مەرجە یاساییەکان و زەماناتی دادگایکردن لەسەرەتای دەستگیرکردن و ڕاگرتندا بە کاریگەرترین ڕێوشوێن دادەنرێن بۆ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە.
ئایا ئەو زەماناتانە بوونیان هەیە لەعیراقدا و پەیڕەویش دەکرێن؟ بەڵێ، لەیاساکانی عیراقدا هاتوون بەتایبەتیش لەمانەی خوارەوەدا:
- دەستوری عیراق ساڵی ٢٠٠٥
- یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان ژمارە ٢٣ ی ساڵی١٩٧١ بەپێی هەموار
مەبەست لەم زەماناتانە چین؟ ئامانج لێیان بریتییە لە:
- دڵنیابوونەوە لە پڕۆسەیەکی دادگاییکردنی دادپەروەرانە.
- دابینکردنی دۆخی ڕاگرتنی گونجاو.
- قەدەغەکردنی ئەشکەنجە بە لابردنی زۆرێك لەم هەلانەی کە دەبن بە هۆکار بۆ پەیڕەوکردنی.
- پێشگرتن لە بانگێشەی ناڕاست لەلایەن ڕاگیراوانەوە.
- پاڵپشتی لە کۆکردنەوەو دۆکۆمێنتکردنی بەڵگەکان.
چۆن دەتوانن ئەشکەنجە قەدەغەبکەن؟ بە دڵنیابوون لە بۆ نموونە:
- ئامادەبوونی پارێزەر لە قۆناغەکانی سەرەتایی لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا.
- پشکنینی پزیشکی بۆ ڕاگیراوان لەلایەن پزیشکێکی بێلایەنەوە.
- وەلانانی ئەو دانپێدانانەی کە لەژێر ئەشکەنجەدا وەرگیراون وەك بەڵگە لەلایەن دادگاکانەوە.
- پەوەندیکردنی ڕاگیراوان لەگەڵ کەسوکارەکانیاندا.
- چاودێری کردنی سەنتەرەکانی ڕاگرتن لەلایەن سیتەمی دادوەریەوە.
- بەکارهێنانی شوێنە فەرمیەکان بۆ ڕاگرتن و چاودێریەکی بێلایەنانە.
- تۆماری ڤیدیۆیی لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا.
- لێپرسینەوە لە کەیسەکانی ئەشکەنجە.
بۆ زانیاری زیاتریش تکایە ڕاپۆرتی هاوبەشی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق/ یونامی و کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان بخوێنەوە کە داوای پابەندبوونی بەهێزتر بۆ مەرجە یاساییە سەرەکییەکان و زەماناتی دادگەری دەکات لە قەدەغەکردنی ئەشکەنجە هەروەك لە چوارچێوە یاساییە عیراقی و نێودەوڵەتیەکاندا هاتووە.