لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان و حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق باس لە هەڕەشەکانى شەڕکەرە تیرۆرستە بیانییەکان دەکەن لە رێگاى هاوکارى تەکنیکى بۆ جێبەجێکردنى یاسا و چاکسازى و دادوەرى

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢١

٢٨\١١\٢٠٢١ هەولێر، هەرێمى کوردستانى عێراق

بە بەشدارى وەزیرى ناوخۆ بەڕێز رێبەر ئەحمەد و  وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بەڕێز کوێستان محمد  و بەڕێز ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەرى گشتى چاکسازى کۆمەڵایەتى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و کوسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەولێر بەڕێز رۆبەرت پاڵادینۆ و رێکخەرانى نێودەوڵەتى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان و  پسپۆرى شارەزاى نێودەوڵەتى: نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان لە عێراق یەکەم وێرکشۆپى تایبەتى بە هەڵسەنگاندنى پێویستى مەترسییەکان و پڕۆتۆکۆڵ لە بەندیخانەکان و پلانى جێبەجێ کرنى حکومەکان و پەرەپێدانى سیاسەت و پڕۆتۆکۆڵەکان تایبەت بە جێبەجێکردن و بەکرداریکردنى هەڵسەنگاندنى دیاریکراوى پێویستى و مەترسییەکانى تیرۆرست و بەندکراوە گەڕاوە شەڕکەرە بیانییەکان بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندانى  بەندیخانە و سەنتەرەکانى چاکسازى لەژێر دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمى کوردستان سازکرد. ئەو وێرکشۆپە لە چوارچێوەى بەرنامەى بەندکردنى تیرۆرستانى گەڕاوەى شەڕکەرى بیانى و لە ژێر چاودێرى نووسینگەى هەرێمى نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقیا دەدرێت.

لە وتاری کردنەوەى وێرکشۆپەکەدا، بەڕێز على ئەلبڕێر، رێکخەرى باڵا و بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان لە عێراق بەگەرمى بەرپرسانى حکومەت و کونسوڵى گشتى ئەمریکا و شارەزا نێودەوڵەتییەکانى بەخێرهێنا و گووتى ئامانجى سەرەکى ئەو بەرنامەیە بۆ بەهێزکردنى تواناى دامەزراوەکانى حکومەتە بۆ ئەوەى بتوانن هەڕەشەى تیرۆرستە بیانیەکان بەڕێوەببەن لە رێگاى پێشکەشکردنى هاوکارى تەکنیکى بۆ کەرتەکانى رێگەگرتن لە تاوان و سیستەمى دادوەرى تاوان. هەروەها رایگەیاند کە نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان لە  عێراق لە نزیکەوە کاردەکات لەگەڵ حکومەتى فیدڕاڵى لە بەغدا و حکومەتى  هەرێمى کوردستان و هاوکاریى بەهێزى دروست کردووە لەسەر بنەماى ئامانج و کارى لە پیشینەى هاوبەش و متمانەى دوولایەنە بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەرنامەیە بەسەرکەوتوویى لەسەرانسەرى عێراق و هاوکات سوپاسى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى کرد بۆ دابینکردنى ئەو کۆمەکى داراییە سەخیان بۆ ئەو بەرنامەیە. بەڕێز ئەلبڕێر باسی ئەوەى کرد کە ئەو بەرنامەیە ئامانجیەتى کە ستراتیجى تایبەت پەرەپێبدات بە لەبەرچاوگرتنى هەستیارى گێندەرى بۆ مامەڵکردن و رووبەرووبوونەوەى بیرۆکەى تیرۆر لە بەندیخانەکان هاوتەریب لەگەڵ ئەولیاتى نشتیمانى و یاسا مرۆیى  نێودەوڵەتیى و یاساى مافى مرۆڤ وە بەگوێرەى یاسا نێودەوڵەتییە پەیوەندارەکانى تر وەکو کەمترین بنەماکانى  مامەڵەکردن لەگەڵ بەندکراوان کە ناساراوە بە (رێساى نێڵسن ماندێلا).

دواتر لە میانەى وتارەکەیدا، بەڕێز رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ بەناوى حکومەتى هەرێمى کوردسان سوپاس و پێزانینى دەربڕى بۆ نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ئەو پاڵپشتییە زۆر پێویستە بۆ بەهێزکردنى تواناى لایەنە پەیوەندارەکانى حکومەت بۆ بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەى هەڕشەکانى بەندکراوە تیرۆرستەکان. هەروەها بەڕێز ئەحمەد باسى لە کێشە و تەحدییەکان کرد بەهۆى تیرۆرستە بەندکراوەکان و پێویستى دانانى ستراتیجى و سیاسەت بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى توندڕەوى و توندوتیژى لە بەندیخانەکان و  سەنتەرەکانى چاکسازى. هاوکات بەڕێز رێبەر دووپاتى لە هاوکارى و کرانەوەى تەواوى حکومەت کردەوە بۆ هێنانى باشترین ئەزموونى نێودەوڵەتى و سوود وەرگرتن لە شارەزایى تەکنیکى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان بۆ باشترکردنى سیستەمى بەڕێوەبردنى بەندیخانەکان لە کوردستان هاوتەریب لەگەڵ یاسا و بنەماکانى مافى مرۆڤ.

پاشان بەڕێز کوێستان محمد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى وتەیەکى پێشکەش کرد و لەسەرەتادا سوپاسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان کرد بۆ ئەو دەست پێشخەرییە و پێشکەش کردنى هاوکارى تەکنیکى بە بەندیخانەکان و سەنەتەرەکانى چاکسازى لە ژێرچاودێرى وەزارەتەکەیاندان. هاواکات بەڕێز وەزیر دووپاتیکردەوە کە پێویستە مەبەستى بەندیخانەکان بگۆڕدرێت لە سەنەتەرى بەندگرتن و سزادان بۆ سەنتەرى چاکسازى و گونجاندنەوە بۆ یارمەتیدانى تاوانباران و چاککبوونەوەیان و دووبارە گونجاندنەوەیان لە ناو کۆمەڵگا دواى تەواوکردنى ماوەى حوکمەکانیان.

هەروەها بەڕێز رۆبەرت پاڵادینۆ، کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە کوردستان وتارێکى پێشکەش کرد و رایگەیاند کە وەکو بەشێکى بەهێزى هەوڵەکانى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بۆ رووبەرووبوونەوەى تیرۆر و راگرتنى هاتووچۆى تیرۆرستە شەڕکەرە بیانیەکان بریتیە لە رووبەرووکردنەوەى هەموو ئەو ئەوانەى تاوانى تیرۆرستیان  ئەنجامداوە بە یاسا و بەرپرسیار بکرێن لەبەرامبەر کردەوەکانیان، بەگوێرەى بنەما یاساییەکان و مافەکانى مرۆڤ. بەڕێز رۆبەرت لە درێژەى وتەکەیدا رایگەیاند کە لە ساڵى ٢٠١١ وە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پاڵپشتى هاوبەشەکانى کردووە لەسەرانسەرى جیهان بۆ زیادکردنى هۆشیارى دەربارەى پڕاکتیزە مرۆییەکانى بەڕێوەبردنى تیرۆرستە بەندکراوەکان و یارمەتى پێشکەش کردوون بۆ جێبەجێ کردنى چاکسازى بەمەبەستى رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و زیاتر توندڕەو بوونى تیرۆرستەکان لە بەندیخانەکان. هاوکات وێرکشۆپى ئەو هەفتەیە یەکێکە لە زنجیریەک چاڵاکى کە نەخشەکراون بۆ یارمەتیدانى عێراق بۆ بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەى مەترسى ئاسایش بەهۆى بەندکراوە تیرۆرستە شەڕکەرە بیانییەکان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى زیاترى توندڕەوى لەلایەن بەندکراوەکانى تر لە سیستەمى بەندیخانەکانیان.

دواتر بەڕێز تۆڕبن ئادەمز، رێکخەرى نێودەوڵەتى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە مخەدەرات و تاوان لە ڤیەنا پوختیەکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد دەربارەى ئامانجەکانى هەڵسەنگاندنى پێویستى مەترسییەکان و گووتى لە مانگى نیسانى ئەمساڵ، پێکهاتەى نەتەوە یەکگرتووەکان  بەگشتى هەڵوێستێکى هاوبەشى داڕشت و پەسندکرد  لەسەر بەندکردن لەگەڵ چوراچێوەى هاوبەش بۆ پاڵپشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتە ئەندامەکان دەربارەى بابەتە پەیوەندارەکان بە بەندکردن. ئەو هەڵوێستە هاوبەشە دووپاتى ئەوە دەکاتەوە کە سیستەمى بەندیخانەکان لەسەرانسەرى جیهان بەردەوام رووبەرووى تەحدى بنەڕەتى بۆتەوە کە بۆتە هۆى لاوازکردنى مەبەستى سەرەکى حوکمەکانى بەندیخانە. لەبڕى پاراستنى کۆمەڵگا لە تاوان و رێگەگرتن لە گەڕانەوە سەر تاوان بۆ ئامادەکردنى بەندکراوان بۆ دووبارە گونجاندنەوەیان لەناو کۆمەڵگا لە دواى بەربوون، بەندکردنى درێژخایەن و قەڕەباڵغى لەناو بەندیخانەکان و پشتگوێخستن و  مامەڵەى خراپ بۆتە هۆى بەهێزکردنى نادادپەروەرى و بێبەش کردن و پشتگوێخستن لە زۆر وڵاتدا. هەروەها رایگەیاند کە هەڵوێستى هاوبەش تاکید لەسەر چاکسازى لە بەندیخانەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ بەندکراوان لە کارى هەرە لە پێشینەى داناوە وەکو دادگەرى و حوکمى یاسا و وەکو بەشێکى تەواوکارى ئەنجێنداى ٢٠٣٠ بۆ پابەندبوون بە گەشەسەندنى بەردەوام “بەجێ نەهێشتنى کەس لە دواوە “.

Team

نه‌رمين عه‌بدولحه‌ميد

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
به‌رپرسى نيشاندان و په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت