به‌غداد، 6ى كانونى یه‌كه‌م (دیسه‌مبه‌ر)
وه‌كو به‌شێك له هه‌ڵمه‌تى 16 رۆژى چالاكیه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌گه‌ز، كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌لی عێراقی و نوسینگه‌ى مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك: چالاكوانى بوارى مافه‌كانى ژنان، فه‌رمانبه‌رانى ده‌زگا حكومیه‌كان، سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، دادوه‌ران، كارمه‌ندانى بوارى ته‌ندروستى، پارێزه‌ران، پۆلیس و پیاوانى ئاینی، بۆ دوباره جه‌ختكردنه‌وه له پابه‌ندبونیان به‌گشتى له كۆتاییهێنان به توندوتیژی سه‌ر ژنان و كچان له عێراق.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا 28 ژن و 8 پیاو له پارێزگاكانى: به‌غدا، كه‌ربه‌لا، دیوانیه، زیقار و نه‌جه‌ف به‌شداربوون، له گفتوگۆكانیان دا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هیچ بهرهوپێشهوهچونێك له‌م پرسه‌دا به‌دیی نایات ته‌نها كاتێك نه‌بێت كه حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به هاوبه‌شیی و ده‌سته‌جه‌معی كار بكه‌ن.
به‌شداران جه‌ختیان له پێویستیی جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسا و رێوشوێنه نیشتمانییانه كرده‌وه كه ژنان و كچان له هه‌مو توتندوتیژیهك له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆری كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ك به گرنگییه‌وه باسی ئه‌وه‌یان كرد كه پێویسته ده‌ربازبونى تاوانباران له‌و تاوانانه‌ى په‌یوه‌ندی به جۆری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه ده‌بێت كۆتایی پێبێت، جه‌ختیشیان له گرنگیی به‌شدارییكردنى ژنان له بونیادنانى ئاشتى و په‌یوه‌ستیی كۆمه‌ڵگه‌یی و پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام كرده‌وه.