لێدوانی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییەی عێراق
٠٩ کانونی یەکەم ٢٠٢١
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەوپەڕی توندییەوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەكهی ئەمدواییەی عێراقیان کرد. هەروەها ئەندامان ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ٧ی ئەم مانگەی بەسڕەی عێراقیان کرد که بووە مایەی لانیکەم ٤ کوژراو و ٢٠ بریندار.
ئەوان هەروەها ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی رۆژی هەینیی ٣ی ئەم مانگەی باکووری عێراقیشیان کرد. هێرشەکان، کە داعش بەرپرسیارێتییەکەی خستە ئەستۆی خۆی، بوونە مایەی لانیکەم ١٣ کوژراو.
ئەوان هاوسۆزی .زۆر و سەرخۆشی گهرمى خۆِشيان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکومەتی عێراق دەربڕی و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارەکان خواست.
ئەوان جەختیان لەسەر پشتگیرییان بۆ سەربەخۆیی و یەکڕیزی و شکۆ و یەکییەتی خاک و پرۆسەی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی عێراق کردەوە لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ئەو راستییەش کە تیرۆر بەههموو شێواز و جۆرەکانیيەوە هەر بە هەڕەشەی هەرە مەترسیدار دەمێنێتەوە بۆسهر ئاشتی و سەقامگیریی جیهانى.
ئەوان هەروەها جەختیان لەسەر پێویستبوونی پەلکێشکردنی ئەنجامدەران و دارایی دابینکەران و سەرپەرشتیارانی ئەم جۆرە کارە تیرۆریستییە قێزەونانەيان كردهوه بۆ بەردەم دادگا و داواشیان لە سەرجەم وڵاتان کرد کە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارە پەیوەنددارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش چالاکانە لەم بوارەدا هاوکاری حکومەتی عێراق و دەسەڵاتە پەیوەنددارەکان بکەن.
ئەوان ئەوەشیان دووپاتکردەوە کە هەر کارێکی تیرۆریستی بە تاوانێکی بێ پاساو هەژمار دەکرێت بێ گوێدانە پاڵنەر و شوێن و كات و بكهر لەگەڵ جەختکردنەوەشیان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەموو وڵاتان بە هەموو توانایانەوە بۆ هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی لەبەر رۆشنایی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکانی تری پەیوەست بە یاسا جیهانیەکان، بەگرتنەخۆی یاسای جیهانی مافی مرۆڤ و یاسای جیهانیی پەنابەرانیشەوە.
ئەوان پشتگیری خۆشیان بۆ سەقامگیریی عێراق و شەڕی بەردەوامى له دژی تیرۆر، بەگرتنەخۆی ڕێکخراوی تیرۆریستی "داعش" یشەوە، دووپات کردەوە.
٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١