هەروەك بە بەردەوامی لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، وشکە ساڵی و کەمیی ئاو مایەی نیگەرانییەکی زۆرن
هەروەك بە بەردەوامی لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، وشکە ساڵی و کەمیی ئاو مایەی نیگەرانییەکی زۆرن ، زۆنگاوەکانی باشوری عێراقیش لە شوێنە هەرە زیان لێکەوتووەکانە لەم پرسەدا. بەهۆی بەهەڵم بوونی ساڵانەی ئاو لە زەنگاوەکان کە لە نێوان ٢.٥ تا ٣ مەتر دەبێت و هەروەها کەمبوونەوەی ڕژانی ئاوی ڕووبار بۆ ناو زۆنگاوەکان بووەتە هۆی کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی ڕووبەری بە ئاو داپۆشراو. لەمەش زیاتر، زیادبوونی ڕادەی سویری و چڕی کانزاکان کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لە سەر تەندروستی مرۆڤ و ئاژەڵ هەیە. بۆیە کرداری بە پەلە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاوی خاوێن و مەترسییە پەیوەندارەکان وەک ئاوارەبوونی ناچاری. لەوەش گرنگتر، ئەهوارەکانی باشوری عێراق یەکێکە لە شوێنەوارەکانی کەلەپوری جیهانیی و مۆڵگەیەکی فرەچەشنی زیندەییە و دیمەنێکی سروشتی ئاسەواری شارەکانی میزۆپۆتامیاشە. ئەم شوێنانە کە پەیوەندییەکای قووڵیان بە مێژووی کۆنی وڵات و کەلتورە دەوڵەمەندەکەی هەیە، بەڕادەیەکی زۆر مەترسیان لەسەرە و پێویستی بە پاراستنە بۆ ڕێگرتن لە داخوران و داڕمانی زیاتر.
هۆکارە سەرەکیەکانی کەمی ئاو بریتین لە :
- کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا وکەمی باران بارین .
- نزمی ڕیژەی بەردانەوەی ئاو لە وڵاتە دراوسێکان.
- نا کاریگەریی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان و ناتەواوی ژێرخانی ئاو و چاکردنەوەی .
- شۆڕەکات و سوێری ئاو.
جێنین هێنیس-پلاسخارت: زۆنگاوەکان تەنها دیمەنی جوان نین، بەڵکو زۆر گرنگن بۆ فرەڕەنگیی ژینگەی عیراق. لە کاتێکدا عێراق پابەندبوونی خۆی بە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا دووپات دەکاتەوە ،خاوەندارێتی کردن لە میانەی پێکهاتە سیاسییەکان گرنگی خۆی دەسەلمێنێ. کەمیی ئاو هەڕەشەکان چەندجار دەکاتەوە و برسێتی زیاد دەکات و دەبێتە هۆی ئاوارەیی و ناسەقامگیریی و ململانێ. ئەم مەترسییانە تەنها بە نەمانی کاری تۆکمە و نەبوونی ڕێگا چارەی سیاسی کەڵەکە دەبێت.
بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختی وەرگیراو و ئەو هەڵسەنگاندنە مەیدانیانەی ئەنجامدرابوون ، ڕێکخراوی خۆراک و كشتوکاڵ (فاو) پێشنیازی ئەوە دەکات ڕێوشوێنی دەستبەجێ بگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانە هەژارە لادێ نشینەکان، سەرەتا بە بەخێوکردنی گامێش لە ناو و دەوروبەری زۆنگاوەکان. پێداویستییە سەرەکییەکان بریتیە لە ئالیکی ئاژەڵان وەک ( دۆشاوی شەکر و توێکڵی گەنم و گەنمە شامی) . وەکو بەدەنگەوەهاتنێک بۆ پێداویستییە بنچینەییەکان ، رێکخراوی فاو لە پارێزگاکانی بەسڕا و میسان و زیقار دەستی کردووە بە یارمەتیدانی جوتیارە هەژارەکان و خێزانە لادێنشینەکان ئەوانەی زەوییان نیە بە مەبەستی باشترکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و هێنانەکایەی داهات لە میانەی زنجیرەیەکی بەهاداری سەرلیست وەکو تەماتە و بەروبوومە شیرییەکانی گامێش و بەرهەمی دارخورماکان. ژمارەیەك لە ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشوری عێراق چالاکن: ڕێکخراوی فاو (FAO) لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی (GIZ) و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و (ILO) و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) و سەنتەری بازرگانی جیهانی (ITC) و ڕێکخراوی یونیسکۆ بەیەکەوە بەشدارن لە جێبەجێکرنی بەرنامەیەکی مەزنی گەشەپێدانی بازرگانی خۆراکە کشتوکاڵییەکان کە یەکێتی ئەوروپا تێچوونە داراییەکەی دابین دەکات و هەروەها ڕێکخراوی یونیسێف تیشکۆی خستۆتە سەر دابینکردن و فەراهەمکردنی ئاوی شیاو بۆ خواردنەوە و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) و بەرنامەی خۆراکی جیهانیش (WFP) گرنگی بە گەشەپێدانی ئابوری و پشتگیری کردنی بژێوی ژیان دەدەن .
گهلهرى وێنهكان
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی ghattass@un.org
یان unami-information@un.org یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١