لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونیسێف 1.8 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی پێدەگات لەلایەن حكومەتی دوورگەی مان ەوە بۆ پشتیوانیكردن لە پاراستنی كچان و كوڕانی پەنابەری سوری

١٠ شوبات ٢٠٢٢

پێشبینی دەكرێت پرۆگرامەكە نزیكەی 50,000 پەنابەری سوری لە عێراقدا بگرێتەوە

بەغدا، 10 شوباتی 2022- یونیسێف 1.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی پێگەیشتووە لەلایەن حكومەتی دوورگەی مان ەوە بۆ بەرفراوانكردنی دەستراگەیشتن بە خزمەتگوزارییە ئاوێتەكراو و كواڵیتی بەرزەكانی پەیوەست بە پاراستنی منداڵان و توندوتیژی جێندەرییەوە بۆ پەنابەرە سورییەكان لە عێراقدا.

بە شێوەیەكی گشتی، پرۆگرامەكە پتر لە 49,995 پەنابەر دەگرێتەوە، لە نێویاندا 21,950 منداڵ ( لە سەتا 50یان كوڕ و لە سەتا 50یان كچن)، 27,900 باوان و ئەندامانی كۆمەڵگە ( نزیكەی دوو لەسەر سێیان مێینەن) و 145 كارمەندی كۆمەڵایەتی و فەرمانبەری حكومەت و هاوبەشەكان ( بە هەمان شێوە دوو لەسەر سێیان  مێینەن).  

پرۆژەكە 12،500 كچ و كوڕ دەگرێتەوە لە رێی ئەنجامدانی چالاكییە دەروونی و كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ هاوكاریكردنیان تاوەكو بتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەزمونانەدا بكەن كە روبەڕوی دەبنەوە و توانای خۆڕاگریان بەهێز بكرێت لە ئایندەدا. ئەم پشتیوانییەش لە رێی سەنتەرەكانی نێو كۆمەڵگەوە  و بە هۆی بەرپرسە راهێنراوەكانی خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتییەوە و لە شوێنە بە ئامانجگیراوەكاندا دەستەبەر دەكرێت.  هەروەها پاڵپشتی لە باوان و چاودێریكاران دەكرێت بۆ دەستنیشانكردن و مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو گووشارەی دووچاری دەبنەوە، و 1,200 پیاو و ئافرەت پەروەردەی پەیوەست بە ئەنجامدانی ئەركی باوانەوە وەردەگرن بۆ پشتیوانیكردن لە پاراستن و چاودێریكردنی منداڵان. لە كۆتاییدا، هەڵمەتە بەردەوامەكانی نێو كۆمەڵگە بۆ پاراستنی منداڵان و هۆشیاركردنەوەی پەیوەست بە توندوتیژی جێندەری،  دەگەنە  زیاتر لە 30،000 كەس لە پێناو كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سەر منداڵان.

هێشتا 241،000 پەنابەری سوری لە عێراقدا نیشتەجێن. ئافرەتان و منداڵان لە 68%ی تێكڕای پەنابەرە تۆماركراوەكانی عێراق پێكدەهێنن. زۆربەی ئەم دانیشتوانەش بۆ چەندین ساڵە ئاوارە بوونە، ئەمەش بۆتە هۆی بەرتەسكردنەوەی دەرفەتی پەیداكردنی بژێوی و زیادبوونی مەترسی توندوتیژی و پێشێلكاری. ئافرەتان و منداڵان وەك پێویست دەستیانناگات بە خزمەتگوزارییەكانی پاراستن و پاڵپشتی بنەڕەتی، لەبەر ئەوە ئەم داراییە دابینكراوە بوار بە وەڵامدانەوەیەكی گرنگ دەدات.

نوێنەری یونیسێف لە عێراقدا، خاتوو شییما سەنگوپتا رایگەیاند ”لە سەتا 80ی منداڵانی عێراق روبەڕوی شێوەیەك لە توندوتیژی بوونەتەوە. ئەمەش مایەی نیگەرانییە و پێویست بە گرتنەبەری رێككاری بەپەلە دەكات”،  هەروەها ئەوەشی زیاد كرد ”كە پەتای كۆڤید-19 دۆخەكەی خراپتر كردووە بۆ ئەم منداڵانە، بەهۆی ئەم داراییەوە دەتوانین بگەینە ئەو منداڵانەی زۆرترین پێویستییان بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان هەیە، ئەمەش بەهۆی پاڵپشتی حكومەتی دوورگەی مان ەوە بەدیهاتووە“.   

یونیسێف بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی دوورگەی مان،  و بە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانی پرۆژەكە جێبەجێ دەكات بە ئامانجی دەستەبەركردنی پشتیوانی بۆ منداڵ و هەرزەكارە سوورییە پەنابەرەكان لە عێراقدا. هەروەها بە گرتنەبەر و لەبەرچاوگرتنی رێچكەی یەكسانی، یونیسێف جەخت دەكاتەوە لەسەر گەیشتن بەو منداڵانەی لە باری هەرەلاوازیدان، لە نێویاندا ئەو منداڵانەی لە قوتابخانە ناخوێنن و ئەو منداڵانەی گرفتارن بەدەست  كۆستی دەروونی و مامەڵەی خراپەوە، تاوەكو خزمەتگوزاری و كارامەیی پاراستنی منداڵیان بۆ دەستەبەر بكرێت لە پێناوی بەدیهێنانی گۆڕانكارییەكی ئەرێنی لە ژیانیاندا.

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت