کەرکوک، ٨ی ئاداری ٢٠٢٢: ئەمڕۆ، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە،
فرە کەلتوری دەوڵەمەندی کەرکوک بە تەواوی ڕەنگی داوەتەوە لەکاتێکدا کە گەنجان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگەوە کەوتنە شایی کردن و گۆرانی وتن و قوتابیانیش هونەرەکانی خۆیان نمایش کرد و هۆنراوەیان خوێندەوە.
لەو چالاکییەدا، کە لەلایەن "ماڵی کەلتور"ەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە (بەشی بەتواناکردنی ژنان) رێکخرابوو، شاندی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق و نوێنەرانی نووسینگەی کەرکووکی یونامی.
چالاکییەکەش بە نمایشکردنی کار و هونەری قوتابیانی ئەکادیمیای هونەریی کەرکوک دەستی پێکرد. دوای ڕێوڕەسمی کردنەوەی پیشانگای قوتابیانی ئەو ئەکادیمیایەش، بەڕێوەبەری "ماڵی هونەر"، یوسف تەیب، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی عێراق کرد بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە. دواییش یەک خولەک وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی توندوتیژی، بەتایبەتی ئی ژنان، ئەنجام درا. دواتریش بەرنامەیەکی ڕەنگاوڕەنگی پڕچێژ لەلایەن هونەرمەندانی کەرکوکەوە بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرا بەگرتنەخۆی کاری ژنە شاعیرەکانی وەک مونەوەر مەلا حەسەن و زیکرەیات ئەلعوبەیدیشەوە کە هەڵپەڕکێ و گۆرانیشی بەدواداهات کە لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە پێشکەش کران.
وێنە : حارس ئەلعوبەیدی، بەشی ڕاگەیاندنی یونامی