یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان بە دروشمی ( یەکسانی جێندەریی لەمڕۆدا بۆ بەردەوامبوونی لە ئایندەدا) نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق(یونامی) چەند چالاکییەكی ڕێکخست لە پارێزگاکانی بەسراو نەینەواو کەرکوك بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بە ڕۆڵی سەرکردەیی ئافرەت لە پاراستنی ژینگە لە سەرانسەری عیراق بە هاوسەنگی لەگەڵ دروشمی ئەمساڵ " یەکسانی جێندەریی لەمڕۆدا بۆ بەردەوامبوونی لە ئایندەدا"
لە ٨ و ٩ ی ئازاردا، گفتوگۆی شارەزایان بووە هۆی کۆکردنەوەی چەند چالاکییەکی بواری مافی ئافرەتان لە عیراق کە نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتیەکانی ژینگە و نوسینگەکانی بەتواناکردنی ئافرەتان و بەڕیوبەرایەتیەکانی تەندروستی و مامۆستایانی زانکۆۆ زانایان و کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا بەشداربوون. ٣١ ئافرەت و ٢٣ پیاو لە هەریەك لە پارێزگاکانی بەسراو دیالەو کەرکوك و میسان و نەینەواو سەلاحەدین و زیقاڕ چەندین دەستپێشخەریان پێشکەش کرد ، بەمەبەستی برەودان بە یەکسانی جێندەری و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا .
بەشداربووان پێویستی بەشداریکردنی ژنانیان لە بونیادنانی ئاشتی و شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەرنامەی گەشەسەندنی بەردەوام وبەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە بابەتە سەرەکییەکانی پاراستنی ژینگە دەستنیشان کرد . هەروەها داوای دروستکردنی پانتایی سەوزایی زیاتریان کرد بۆ پاک کردنەوەی هەواو ڕێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشانەش بەشداربووان داوای پێکهێنانی گروپی گفتوگۆی ڕێکخراویان کرد بەمەبەستی دەستنیشانکردنی چارەسەری زانستیانە لەگەڵ ڕەخساندنی پلاتفۆڕمی بونیاتنەر لە نێوان نوێنەرانی حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنیدا.