لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە گەڵ زانكۆی سلێمانیدا سیستەمی چارەسەركردنی وزەی خۆری بۆ پرۆژەی گەنجان خستە گەڕ

١٣ ئازار ٢٠٢٢

هەولێر – بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) یارمەتی و پشتگیریی دابینكرد بۆ سیستەمێكی  نوێی  وزەی  خۆری  بۆ سەنتەری گەشەپێدانی پیشەیی لە زانكۆی سلێمانیدا. وزەی  خۆرە  دابینكراوەكە، ئێستا بە شێوەیەكی كاریگەر كار دەكات و ئەو بۆشاییە  پڕ دەكاتەوە كە لە كاتی  بڕین  یان كەمیی تەزووی كارەبادا ڕوو دەدات و گەنجانی پێویستدار بە توانا دەكات كە بە شێوەیەكی نایاب سوود لەم پاڵپشتییە وەربگرن.

سەنتەرەكە پێكهاتەیەكی سەرەكییە لە پرۆژەی ئیمپاكت ( دەسەڵاتپێدان لە كاردا)، بەرنامەی خۆراكی جیهانی پێشەنگی پرۆگرامی فێركردن و ڕاهێنانی  لێهاتوویی ژمارەیی، زمانی ئینگلیزی و هەروەها كارسازییە كە لە سەرانسەری عێراقدا بەرێوەدەچێت. لە ساڵی 2017 وەك قۆناغێكی ئەزموونی لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد و ئیمپاكت فراوانكرا بۆ ئەنبار، بەغداد، دهۆك، هەولێر و موسڵ. دەستپێشخەرییەكە كۆمەڵێك خەڵاتی بەدەستهێناوە لە ڕێبازە داهێنانكارییەكانی بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجە هەژار و بارودۆخ لاوازەكان لە – خەڵكانی ئاوارەی ناوخۆیی (IDPs)، پەنابەرانی سوری و كۆمەڵگە خانەخوێیەكانیان – لە رێگەی ڕاهێنانپێكردن و فێركردنی ئەو شارەزاییانەی كە پێویستییانە بۆ بەدەستخستنی هەلەكان، لەوانەش كاركردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە یان دەستپێكردنی ووردە كاری بازرگانی.  

بەرێز عەلی  ڕەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق  ڕایگەیاند:

“لە رێگەی ئەم سیستەمە نوێیەی وزەی خۆرەوە، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و زانكۆی سلێمانی چارەسەری وزەی سەوزیان داهێنا بە مەبەستی بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی بژێویی گەنجان لە رێگەی ئیمپاكتەوە. بە لەبەرچاوگرتن و ڕەچاوكردنی كاریگەری گۆڕانی ژینگەیی لە عێراقدا، كە خراپترین كاریگەری هەیە لە سەر خەڵكانی هەژار و بارودۆخ لاوازی وەك گەنجان و ژنان، بەكارهێنان و لە خۆگرتنی چارەسەرییەكانی وزەی سەوز و نوێبووەوە لە گەڵ زانكۆی سلێمانیدا  لە كاتی گونجاوی خۆیدایە. عێراق توانایەكی گەورە و مەزنی هەیە بۆ بەكارهێنانی وزەی نوێبووەوە كە ئەمەش بایەخی لە پێشینەیی هەیە لە نێو پابەندییەكانی تری دەربارەی كاركردنی ژینگەیی، لەوانەش كۆنفرانسی جیهانی ئاو كە هەفتەی ڕابردوو لە بەغداد بەڕێوەچوو، كە تێیدا بەرنامەی خۆراكی جیهانی و هاوبەشەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان هەماهەنگییان تێداكرد. ئێمە سوپاسی خەڵك و حكومەتی ئەڵمان دەكەین، كە بە بێ پاڵپشتی و پشتگیریی ئەوان ئەم دەستپێشخەرییە گونجا و شیاو نەدەبوو “.

بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP لە نزیكەوە و بە پتەوی كاردەكات لە گەڵ حكومەتی عێراقیی و هاوبەشەكاندا بۆ چارەسەركردنی هۆكارە  ڕیشەییەكانی  گۆڕانی  كەش و هەوا و خۆگونجاندن و هەروەها سیاسەتە نیشتمانییەكان بۆ پاڵپشتیكردنی خێزانە زۆر هەژار و بارودۆخ لاوازەكان. بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP پابەندە بە بەكارهێنانی چارەسەرییەكانی وزەی نوێبووەوە لە پرۆژەكانیدا، وەك بەشێك لە كارەكانی لە بواری ژینگەییدا، سەرباری  پرۆگرامە  ژینگەییە زیرەكەكان، سیستەمی وزەی خۆری نموونەیەكە دەریدەخات كە چۆن WFP توانیویەتی هەستارییەكانی گۆڕانی ژینگەیی بخاتە ناو هەموو كارەكانیەوە، وەك دووبارە  بەكارهێنانەوە و نەهێشتنی  بەكارهێنانی  پلاستیك لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەو بوتڵی ئاوانەوە كە دووبارە بەكاردەهێنرێنەوە.

لە 2020 ەوە بەرنامەی خۆراكی جیهانی و زانكۆی سلێمانی سەركەوتووانە چوونە هاوبەشێتییەوە بۆ بەڕێوەبردنی كۆرسەكانی ئیمپاكت، بۆ پاڵپشتیكردنی دەرچوونی 520 قوتابی. ئەم دەرچووانە ڕیژەیەكی كەمی هەزاران قوتابین كە لە ساڵی 2017 ەوە دەرچوون و هەروەها هەزارانی تریش لە  ئەندامانی خێزانەكانیان سوود مەندبوون. بەرنامەی خۆراكی جیهانی ئیمپاكت بەڕێوەدەبات  لە  كۆڵۆمبیا، كینیا، لوبنان، توركیا و زیمبابۆی. قوتابییەكان فێری ژمارەیەكی فراوان لە شارەزایی و دەستڕەنگینیی  دەكرێن  لەوانەش  پرۆگرامی  كۆمپیوتەری ئۆفیس، دەستكاریكردن و ئامادەكردنەوەی وێنە، بەرهەمهێنانی بینراو و هەروەها كۆدكرن لە نموونەی HTML یان Python .

 

            #         #       #        #       #

 

بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان گەورەترین رێكخراوی مرۆیی جیهانییە، ژیان رزگار دەكات  لە دۆخە نەخوازراوەكان دا و یارمەتییە خۆراكییەكان بەكاردەهێنێت بۆ بنیاتنانی ڕێگایەك بۆ ئاشتی، ئارامی و بەختەوەریی و بووژانەوەی خەڵكی لە پاش ململانێ، قەیرانەكان و كاریگەریی گۆڕانی كەش و هەوا.

 

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت