پرسیارم لێکراوە دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی یەكشەممەی سەر هەولێر لە عیراق.
لەوەلامدا دەتوانم بڵێم کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر. ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە عیراق بە ساتێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت بەرەو ئاشتی و سەقامگیری. دووبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە دانبەخۆیاندابگرن و دووربکەونەوە لە ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکە. بەڕێزیان داوا لە هاوبەشیکارانی عیراق دەکات کە پاڵپشتی عیراق بکەن لە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە هەرێمەکەدا، بە ڕێزگرتن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاك و پەیوەندی باشی هاوسێتی.