لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی بەرێز فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەربارەی عیراق لە میانەی وتەیەکی لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرك لە رۆژی دووشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٢:

١٦ ئازار ٢٠٢٢

پرسیارم لێکراوە دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی یەكشەممەی سەر هەولێر لە عیراق.

لەوەلامدا دەتوانم بڵێم کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر. ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە عیراق بە ساتێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت بەرەو ئاشتی و سەقامگیری. دووبارە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە دانبەخۆیاندابگرن و دووربکەونەوە لە ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکە. بەڕێزیان داوا لە هاوبەشیکارانی عیراق دەکات کە پاڵپشتی عیراق بکەن لە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە هەرێمەکەدا، بە ڕێزگرتن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاك و پەیوەندی باشی هاوسێتی.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت