لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق خاتو هێنیس پلاسخارت سەبارەت بە نەورۆز : گەشبینی لەوپەری گرینگیدایە

٢٠ ئازار ٢٠٢٢

رۆژی جیهانیی نەورۆز لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راگەیەندرا. نەورۆز، کە  یادکردنەوەیەکی کۆنی ساڵانەی ئاهەنگئامێزە بەبۆنەی یەکەم ڕۆژی بەهارەوە، رۆڵێکی گرینگی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان خەڵکدا هەیە بەوپێیەی کە مزگێنی تازە بوونەوەی ژیان و هاوئاهەنگی و رێزگرتن لە بەهای ئاشتی و هاوپشتی و لێبووردەیی و ئاشتەواییە.

بەهایەکان ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر پێویستترن. ئێمە ئێستا لەبەردەم هەڕەشەی گۆڕانکاریی ژینگەییداین کە بەشێوەیەکی نەرێنییانە کار لە ژیان و گۆی زەوی دەکات  لەگەڵ لەبیرنەکردنی پەتای کۆڤید-١٩ش کە کاریگەرییە کارەساتبارەکەی تا ئێستاش هەر درێژەی هەیە. شەڕ لە دوور و نزیک هەیە و کێشەی سیاسیش هاتووەتە ناو ماڵەکانمان کە لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە زیان بە خۆشگوزەرانیمان دەگەیەنن.

لەناو ئەم هەموو ئاڵنگارییە قورسانەدا گەشبینی لەوپەڕی گرینگیدایە. با هەموومان بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن بتوانین ببینە بەشێک لە تازە ژیانەوە و سەرەتای تازە کە سروش لە ڕێز و دادوەرییەوە وەربگرێت کە جیهانی ئێمە زۆر پێویستی پێیەتی. هیوامان وایە کە  ناکۆکییەکان لە عیراق بەشێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی وڵات بەرەوپێش بچێت بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانیی درێژخایەن. ئاواتخواستنی مرۆڤ بۆ ئاشتی سنوور نازانێت.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى/وته‌بێژ

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت