لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاگەیاندنی "پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ، کە ئامانجی هاوکاری کردنی نزیکەی یەك ملیۆن عێراقی بارودۆخ لاوازە بە پێدانی کۆمەکی ڕزگارکردنی ژیان"

٢٧ ئازار ٢٠٢٢

بەغدا، ٢٧ ئاداری ٢٠٢٢. ئەمڕۆ، وەزیری پلاندانان بەڕێز. دکتۆر. خالید بەتەڵ نەجم عبداللە، بە هاوبەشی لەگەڵ هەماهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووکان بەڕێز. خاتوو. ئێرینە ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ، پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە، کە ئامانجی بریتی یە لە هاوکاری کردنی نزیکەی یەك ملیۆن عێراقی بارودۆخ لاواز بە پێدانی کۆمەکی ڕزگارکردنی ژیان. 

بەغدا، ٢٧ ئاداری ٢٠٢٢. ئەمڕۆ، وەزیری پلاندانان بەڕێز. دکتۆر. خالید بەتەڵ نەجم عبداللە، بە هاوبەشی لەگەڵ هەماهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووکان بەڕێز. خاتوو. ئێرینە ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ، پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە، کە ئامانجی بریتی یە لە هاوکاری کردنی نزیکەی یەك ملیۆن عێراقی بارودۆخ لاواز بە پێدانی کۆمەکی ڕزگارکردنی ژیان. 

"حکومەتی عێراق گرنگی بە هاوهەماهەنگیەکەی دەدات لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەموو ڕوویەکەوە، لەوانە لە ڕووی مرۆیی، "بەڕێز. دکتۆر. عبداللە ووتی. "پابەندبوونی بەردەوامی هاوکارانی مرۆیی بۆ خزمەتکردنی ئەو ئاوارانەی کە بارودۆخیان زۆر لاوازە و ئاوارە گەڕاوەکان پێشوازی لێکراوە."

"پێنج ساڵ لە دوای کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکان لە دژی داعش، بارودۆخی مرۆیی لە ناو عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو باشی چووە، " خاتوو. ڤۆجاکۆڤا – سۆلۆرانۆ ووتی. "هەرچەندە، ژمارەیەکی بەرچاوی عێراقیەکان هێشتا پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە. پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ یارمەتیمان دەدات بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە بەپەلەکان، لەو کاتەی کە ئێمە هاوبەشی دەکەین لەگەڵ حکومەت بۆ جێبەجێکردنی چارەسەرە هەمیشەییەکان بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئاوارەبوونی درێژەوەبوودان و کاردەکەین بەرەو ڕادەستکردنێکی ووردە ووردەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ حکومەت لە ساڵی ٢٠٢٣."

تێڕوانینی پێویستیە مرۆییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئەوەی دۆزیوەتەوە کە ٢.٥ ملیۆن عێراقی پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە، بە هاتنە خوارەوە لە ٤ ملیۆن ئاوارەی هەڵسەنگێندراو کە پێویستیان بە هاوکاری بوو لە ساڵی پێشووتر. ئەم کەمبوونەوەیە بریتی نیە لە ڕەنگدانەوەی بارودۆخێکی باشتربووی بەرچاو بۆ دانیشتوانانی زیان بەرکەوتوو، بەڵام گۆڕانێکە لە ڕێچکەکە تاکو دڵنیایی بدرێت لەوەی ئەو ئاوارانەی کە بارودۆخیان زۆر لاوازە کراونەتە کاری لەپێشینە. لە ناو مەیدان، بارودۆخەکە بۆ ئاوارەکان و ئاوارە گەڕاوەکان لە ڕاستیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان وەکو خۆی دەمێنێتەوە وەك ئەوەی کە بەراورد کراوە بە ساڵی ٢٠٢١. زۆربەی عێراقیەکان لە ئێستادا و ئاوارەکانی پێشووتریش بەهۆی ململانێ لەگەڵ داعش بەردەوام دووچاری کۆمەڵێك لە کێشەکان دەبنەوە کە ڕێگرە لەبەردەمیان تاکو بە تەواوی هەڵسنەوە سەرپێ ی خۆیان، و دووبارە بەدەستهێنانەوەی پشت بەخۆ بەستن و بەدەستهێنانی سەقامگیری ماوە درێژ.

لە ساڵی ٢٠٢٢، هاوکاری مرۆیی دەکرێتە کاری لەپێشینە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستی قوڵ و کەلەکەوەبوویان هەیە و پێویستیان بە کۆمەکی ڕزگارکردنی ژیانە. جەختکردنەوەیەکی تایبەت دەدرێت بەو کەسانەی کە لە پەناگەی تەنگەتاوی خراپدا ژیان دەگوزەرێنن، و کە بەڵگەنامەی شارستانیان لە ماوەی قەیرانەکەدا لەدەستداوە، یان بۆ ئەو کەسانەی کە دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزاریە زۆر پێویستەکان یان دەرفەتەکانی ژیان و گوزەران لە بارێکی خراپدا دەمێنێتەوە بەهۆی ووێرانکاری بەرفراوان و ئاوارەبوون کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧ ڕوویاندا. هەرچەندە، ئەو کێشانەی کە باسکران لەو بەرەنگاریانە – وەك نەبوونی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، ئاستە بەرزەکانی هەژاری و نەگونجاوی خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکان لە ناوچەکانی زێدی خۆیان – باشتر هاوکاری کراون لە ڕێگەی کارکردن لە مەودای درێژتر و وەبەرهێنانەکان لەلایەن حکومەت و هاوکارانی پەرەپێدان، هەروەها کۆمەڵگای مرۆیی نێودەوڵەتی پرۆگرامێکی گواستنەوەی ئەرك جێبەجێ دەکات لە ساڵی ٢٠٢٢، کە دەگەڕێت بەدوای ڕادەستکردن لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆ بۆ حکومەت و هاوکارانی پەرەپێدان لە ساڵی ٢٠٢٣. 

پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ هاتۆتە کایەوە لە ئەنجامی گەیاندنێکی سەرکەوتووانەی هاوکاری مرۆیی بۆ نزیکەی ١.٢ ملیۆن عێراقی لە ساڵی ٢٠٢١، سوپاس بۆ هەوڵەکانی هاوکاران و بەخشندەیی کۆمەك بەخشان لە دابینکردنی بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە بەشداریە داراییەکانی مرۆیی، کەوا بڕی ٣٨١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی چوو بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاران ' لە پلانی بەهاناوەچوونی مرۆیی بۆ ساڵی ٢٠٢١.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت