لێدوانی ڕۆژنامەوانی

فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان بۆ پشتگیری ژنان و گەنجان واژۆ کرد

٠٤ نیسان ٢٠٢٢

4 نیسان 2022؛ هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق - رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠٢٢، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بە ئامانجی پێشگرتن له‌ توندوتیژیی جێنده‌ری و بەشداری گەنجان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

Caption: ©2022/DMI photo

لە رێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێدا بەشداربوو.

ئەم لێکتێگەیشتنە هەوڵێکە بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی توندوتیژییە جێندەرییەکان لەسەر مافەکانی ژنان و هەڵگرتنی دروشمی تەندروست و هۆشیارانە بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەم یاداشتە فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان کەمپەینی هاوبەش ئەنجام دەدەن و پشتیوانی لە بڵاوکردنەوەی داتاکان و بەشداری هاوڵاتیان دەکەن.

 

ئەم یاداشتنامەیە پلان دادەنێت بۆ هاوکاری زیاتری نێوان فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان بۆ هاوبەشی کردن لە ناو کۆمەڵگا و یارمەتیدانی چالاکیەکان.

Salwa Moussa

سه‌لوا موسا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
پسپۆڕى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت