لە رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوەی میندا، یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین داوای عێراقێكی خاڵی لە كەرەستە تەقیوەكان دەكەن
٠٥ نیسان ٢٠٢٢
لە ماوەی 5 ساڵی رابردودا زیاتر لە 519 منداڵ كوژراون یان دووچاری شێواندن بوونەتەوە بەهۆی كەرەستە تەقیوەكان لە عێراقدا. یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین ستایشی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكەن بۆ خستنەڕوی جاڕنامەیەكی سیاسی لە پێناو زامنكردنی پاراستنی مەدەنییەكان لە بەكارهێنانی چەكە تەقیوەكان لەو ناوچانەی خەڵكی تێدا نیشتەجێن.
بەغدا، 4ی نیسانی 2022- "گرنگ نییە لە كوێدا بەكاردەهێنرێن، بەڵام كەرەستە تەقیوەكان مافە هەرە بنەڕەتییەكانی منداڵان دەخەنە مەترسییەوە. لە رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوەی میندا، یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین داوا لە حكومەتەكان دەكەن كە خۆیان بەدووربگرن لە بەكارهێنانی چەكە تەقیوەكان لەو ناوچانەی كە خەڵكی تێدا نیشتەجێن و بە ئاشكرا و راشكاوی بدوێن لەبارەی پاراستنی منداڵان لە ناكۆكییەكان لە هەڕەشەی كەرەستە تەقیوەكان.
هێشتا بوونی كەرەستە تەقیوەكان، بە تایبەتی لە شوێنەكانی نیشتەجێبوون و كۆمەڵگە گوندنشینەكاندا دروستكردنی ژینگەیەكی سەقامگیر و سەلامەت لە عێراقدا لاواز دەكەن. "ئەگەرچی لە ماوەی ساڵانی رابردودا عێراق دووچاری ناكۆكی كراوە نەبۆتەوە، بەڵام كاریگەرییەكانی چەكە تەقیوەكان بۆ ساڵانی داهاتووشی درێژ دەبنەوە. هێشتا مینی زەمینی و پاشماوە نەتەقینەوەكان یان جێهێڵراوەكان ( ئەوەی پێی دەووترێت "پاشماوەی جەنگ") مردن و برینداربوونیان لێدەكەوێتەوە لە وڵاتەكەدا.
"لە ماوەی 5 ساڵی رابردودا، 519 منداڵ كوژراون یان دووچاری شێواندنی بوونەتەوە لە عێراقدا. زیاتر لە سەتا 80ی ئەو منداڵانەش كوڕن. كوڕان زیاتر دەكەونە ژێر كاریگەرییەوە بەهۆی رووداوەكانی كاركردنی منداڵ، وەك لەوەڕاندنی ئاژەڵ یان كۆكردنەوەی كانزا سكراپبۆوەكان لە پێناو فرۆشتنەوەیاندا. منداڵان زیاتر لە باری لاوازیدان، پاشماوەكان سەرنجیان رادەكێشن بەهۆی رواڵەتە رەنگاورەنگەگانیانەوە و هۆشیارن نیین بەوەی كە چەند مەترسیدارن. هەندێك لەم پاشماوانە بابەتی ئاسایی ماڵەكانن كە گۆڕدراون بۆ تەقەمەنی.
" یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین پێشوازی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكەن بۆ خستنەڕوی جاڕنامەیەكی سیاسی بۆ زامنكردنی پاراستنی مەدەنییەكان لەو زیانە مرۆییانەی سەرچاوە دەگرن لە بەكارهێنانی چەكە تەقیوەكان لەو ناوچانەی خەڵكیان تێدا نیشتەجێن.
" یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ دەستەبەركردنی هۆشیاری لەبارەی مەترسی پاشماوە تەقیوەكان، و رەوانەكردن بۆ خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەكان لە نێویاندا چارەسەری پزیشكی و پاڵپشتی دەروونی هەر كاتێك كە پێویست بوون.
" یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین هانی سەرجەم لایەنەكان دەدەن بۆ خێراكردنی سەرجەم هەوڵ وكۆششەكان بۆ پاككردنەوەی ئەو مین و پاشماوە نەتەقیوانەی لە ئارادان و بۆ برەودان بە هاوكاریكردنی قوربانییەكان، و پاڵپشتیكردنی مافەكانی منداڵان لە ژیان لە ژینگەیەكی سەلامەت و پارێزراودا.
" یونیسێف و فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ رێككارەكانی پەیوەست بە مین هانی حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی كۆمەكبەخش دەدات بۆ پاڵپشتیكردنی بەرفراوانكردن و دەستەبەركردنی چالاكییەكانی پەیوەست بە هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی پاشماوە تەقیوەكان بۆ ئەوەی منداڵان و ئەندامانی دیكەی كۆمەڵگە لە قوتابخانە و كۆمەڵگەكان و سەرجەم ئەو شوێنانەی پێشتر كاریگەربوونە بە ناكۆكی لە عێراقدا، هۆشیار بكرێنەوە لەبارەی مەترسی كەرەستە تەقیوەكانەوە."