کۆتاییهێنان بە مێزگردی "دادگاییکردن و شیاندنەوە و هێنانەوە ناو کۆمەڵگا" ، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت
ئەمڕۆ لە بەغدا بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، ئەنجام درا. چەقی مێزگردەکەش لەسەر پرۆسەی ناردنەوەی هاوڵاتیانی وڵاتی سێهەم بوو کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت و هەروەها لەسەر "چوارچێوەی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان" و سەرنجەکانی داهاتووی سەر "دادگاییکردن و شیاندنەوە و هێنانەوە ناو کۆمەڵگا"ش . رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (ئای ئۆ ئێم)، بە پشتبەستن بە "شێوازی هاوبەشانەی نەتەوە یەکگرتووەکان" و هەوڵەکان بۆ سوود وەرگرتن لە "چوارچێوەی جیهانی" سەبارەت بە هاوڵاتیانی وڵاتی سێهەم لە عێراق و سوریا بەگوێرەی سیاقی عێراقی، بە هاوبەشکاری لەگەڵ "راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی" و "بنکەی نێودەوڵەتیی دژەتیرۆر" ٤ مێزگردیان لەسەر" دادگاییکردن و شیاندنەوە و هێنانەوە ناو کۆمەڵگا" ئەنجام دا.
ئەو مێزگردانە بوونە مایەی بە یەکەوە کۆکردنەوەی دەزگا پەیوەنددارەکانی حکومەتی عێراق بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە گرتنەبەری شێوازی کردەنیی شایستە و هەروەها ئەو وانانەی کە لە" دادگاییکردن و شیاندنەوە و هێنانەوە ناو کۆمەڵگا"شەوە وەرگیراون و لەگەڵ ئەوەش کە چۆن ئەمانە دەکرێت لە سیاقی تایبەتی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە لە چادرگە (کامپی) ئەلهۆل لە ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریاوە دەگەڕێنەوە بەکار بێن. شایانی باسە، وتارەکەی خاتو جینین هێنیس پلاسخارت لەم بەستەرەی خوارەوە بەردەستە: https://bit.ly/3DU05hg