لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کارکردن بۆ پێشکەشکردنی نموونەیەکی باش لەسەر سەکۆی جیهانی: عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێی پلانی داهاتوو دەکەن لەبارەی گەڕانەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە کەمپی ئەلهۆل لە سوریا

١١ نیسان ٢٠٢٢

بەغدا – هەماهەنگیی ڕێکخراو لەنێوان حکوومەتی عێراق و قەوارەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر گرینگە بۆ هێنانەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە لە کەمپە جەنجالەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، دوای داڕمانی ڕێکخراوی داعش ،گیریان خواردووە.

لە رێکەوتی ٩ی نیسان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و سەنتەری نێودەولەتی بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆریزم (ICCT) و نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دانیشتنێکی ئاستبەرزدا لە بەغدا کۆ بوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دانەدادگا و چاکردنەوە و گێڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵگە لە چوارچێوەی پرسی هێنانەوەی هاولاتییانی عێراقی لە کامپی ئەلهۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەپێشەوایی حکوومەتی عێراق. ئێستا نزیکەی ٣٠،٠٠٠ هاوڵاتی عێراقی – کە زۆرینەی هەرە زۆریان ژن و منداڵن – لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا گیریان خواردووە و بەشێوەیەکی سنووردار دەستیان دەگات بە خواردن و چاودێری تەندروستی و خوێندن و ماف و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دی.

دانیشتنەکە لەژێر چاودێریی ڕێزدار مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕێزدار قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ڕێزدار جەنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یتەکگرتووەکان لە عێرق (یونامی) ڕێک خرابوو وەکو بەشێک لە هەوڵەکان بۆ لێکدانەوە و جێبجێکردنی "چوارچێوەی جیهانی بۆ پاڵپشتی تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتانی ئەندام لەبارەی کەسانی گەڕاوە لە سوریا و عێراق" لە سیاقی عێراقدا. دانیشتنەکە هەروەها گوتەیەکی ڕێزدار ماتیو تیولەر باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراقی لە خۆ گرتبوو.

لە دانیشتنەکەدا، نوێنەرانی حکوومەتی عێراقی و قەوارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرایەتییە دییپلۆماسییەکان بەشدار بوون بۆ هەڵسەنگاندنی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ هێنانەوەی هاوڵاتییانی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. دانیشتنەکە هەروەها دەرفەتێکی گەرماوگەرمی دابین کرد بۆ تاوتوێکردنی ئالنگاریی مسۆگەرکردنی ڕێگایەکی گشتگیر و پشتبەستوو بە مافەکانی مرۆڤ کە داکۆکی بکات لە تەناهی و بەرپرسیارێتی بۆ هەر تاوانێک کە لەلایەن هاوڵاتیە گەڕاوە گەورەکانەوە ئەنجام درابێت و لە هەمان کاتیشدا مسۆگەری پێویستیی منداڵەکان و گەورەکانیش بکات بۆ پاراستن و گێڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگاکانیان.

"لە ڕوانگەی هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی سەر شانی خۆی لە هێنانەوەی هاوڵاتییەکانی، ولاتی عێراق بووەتە نموونەیەکی باش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. تا ئێستا ٤٥٠ خێزان، یان ١٨٠٠ تاکەکەس لەوەتەی مانگی مایسی ٢٠٢١ هێنراونەتەوە." جەنین هەنیس پلاسخارت وای گوت. نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە بەرز دەنرخێنێت کە حکوومەتی عێراق نیازی هەیە نەک تەنیا بەردەوام بێت، بەڵکو پرۆسەی هێنانەوەکەش خێراتر بکات. بەڵێ ئێمەش ئامادەین کە بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی لە قۆناغی دوای هێنانەوەیان لە هاوکاری مرۆیی و پاراستن و گێڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵگا"

سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراقی  بەڕێز گیۆرگی گیگاوری گوتی: "تا ئێستا ئەو شێوازەی لە پرۆسەی هێنانەوەکەدا کاری پێکراوە وای کردووە حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەیەکەوە کار بکەن بۆ دەستنیشانکردنی ڕێگای زیاتر بۆ باشترکردنی پرۆسەکە بە تێپەڕبوونی کات. بەلام لەگەل ئەوەشدا، ئالنگاریی بەرچاو لە بەردەمدان لە کاتێکدا پرۆفایلی گەڕاوەکان ئەگەری هەیە ئالۆزتر ببێت. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هاوبەشان لە نەتەوەوە یەکگرتووەکان لەم سیاقە و لە ڕێگەی ئەم دانیشتنانەیە کە دیالۆگ لەگەل حکوومەتی عێراقی دەکەنەوە لەبارەی فرەوانکردنی پاڵپشتییەکان بۆ چارەکردنی پێویستی و کەموکوڕییەکان لەژێر چوارچێوەی جیهانیدا."

ئەمە جوارەمین و دوایین دانیشتن بوو لە زنجیرەیەک کە لە شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێ کرد. یەکەمین دانیشتن کە لە ٢٢ شوبات بەسترا، تیشکی خستە سەر پشکنین و هەڵسەنگاندنی مەترسی و هەڵسەنگاندنی پێویستییەکان؛ دانیشتنی دووەم لە ٢٤ شوبات تیشکی خستە سەر شێوازەکانی گێڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵگە کە بەپێی تەمەن گونجاو بێت؛ سێیەمین دانیشتن لە ٢٧-٢٨ی ئادار تیشکی خسەت ڕێگاکانی برەودان بە قبوڵکردنی کۆمەڵگەیی لە زێدی گەڕاوەکان و کارئاسانی کردن بۆ گێڕانەوەی منداڵ و گەورەکان بۆ ناو کۆمەڵگە؛ دوایین دانیشتن کە لە ٩ نیسان ئەنجام درا، تیشکی خستە سەر پلانی داهاتوو بۆ جێبەجێکردنی پراکتیزە باشەکان لە عێراق.

چوار دانیشتنەکە بە پاڵپشتیی حکوومەتی شانشینی هۆڵەندا بەڕێوە چوو.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت