لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەڵمانیا و بەرنامەی خۆراكی جیهانی پشتگیریی خێزانەكان دەكەن لە عێراقدا، لە ڕێگەی پرۆژەكانی توانای ڕوبەڕوبوونەوە و نەچەمانەوە، گۆڕانی كەش و هەوا و پاراستنی كۆمەڵایەتییەوە

١٤ نیسان ٢٠٢٢

بەغداد – بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) و وەزارەتی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری فیدڕاڵی ئەڵمانیا (BMZ)، پێكەوە پشتگیریی 104500 كەسیان كرد لە كۆمەڵگە هەژارەكانی عێراقدا، بۆ بنیاتنانەوەی بژێوییان لە پاش ململانێ و خۆگونجاندنیان بۆ گۆڕانی كەش و هەوا، لە پاڵ پێشخستنی بە ژمارەیی كردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی بەشە خۆراكدا (PDS).

بەڕێز مارتن یەیگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ڕایگەیاند:

“ئەو بیرۆكەیەی كە خەڵكی عێراق لەم كاتانەدا، هێشتا خۆراك ناسەقامگیر و نا ئارامن بە لای منەوە، نەگونجاوە و شیاو نیە. ئەڵمانیا پابەندە بە یارمەتیدانی گەلی عێراق بۆ بنیاتنانی توانای ڕوبەڕوبوونەوە و نەچەمانەوی ئابووری، كە ئەمەش بنەمای گەشەسەندن و سەقامگیرییە. ئێمە چەندەها پرۆگرامی هەمەجۆر و دوولایەنە هاندەدەین و بەرز ڕادەگرین، وەك پلانی ستراتیژی وڵاتی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ پێشخستنی ئاسایشیی خۆراكیی و هەر بەو شێوەیەش بەردەوام دەبین.

ئەڵمانیا لە بەرژەوەندیدایە كە ببینێت خەڵكانی هەژار و بارودۆخ لاواز یارمەتیدەدرێن، پێكهاتەیەكی ئاسایشیی كۆمەڵایەتی كارپێكەر و هەروەها عێراقێكی گەشەسەندوو و سەقامگیر لەئاردا بێت“.

ئەڵمانیا هاوبەشێكی دوور مەودای بەرنامەی خۆراكی جیهانییە لە عێراقدا و بەخشەری 17.25 ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵی 2021 دا و بەشدارە لە پرۆگرامە بژێوییەكانی ناوچە گوندنشین و شارستانییەكاندا، كە ناڕاستەوخۆ پشتگیریی 288100 كەسی كردووە لە كۆمەڵگەكاندا. ئەڵمانیا بەخشەرێكی سەرەكیی دەستپێشخەریی ئیمپاكتە (دەسەڵاتپێدان لە كاردا)، كە براوەی خەڵاتی شارەزایی و بەهرەی دیجیتاڵی بەرنامەی خۆراكیی جیهانییە، ڕاهێنانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی و كارامەیی كارسازیی گەنجانە. سەرباری ئەمەش، بە ژمارەیی كردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی كارتی بەشە خۆراكی پەڕەیی، كە گەورەترین پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتییە، بەردەوامە لە یارمەتیدانی حكومەت كە هاوكاریی خەڵكانی دروست بكات بە خواردنی دروست و لە كاتی گونجاودا لە هەر 18 پارێزگاكەدا.

بەڕێز عەلی ڕەزا قورەیشی نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق ووتی:

” ئەڵمانیا هاوبەشێكی زۆر گرنگی بەرنامەی خۆراكی جیهانییە و پشتوانییە هەمەجۆرەكانی یارمەتی خەڵكە هەژارترینەكانی عێراقیدا، بۆ سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی بژێوییەكانیان لەو ناوچانەی بۆی گەڕابوونەوە و هەروەها ئێمەی بە توانا كرد، كە لە گەڵ حكومەتی عێراقی و هاوبەشەكاندا كاربكەین بۆ ناساندنی چارەسەرە داهێنانكارییە زیرەكەكان، بۆ یارمەتیدانی خاوەن زەوییە بچووكەكان، بۆ خۆگونجاندن و هەروەها بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا لە عێراقدا.  بە هاوتەریبی، هاوكارییەكانی ئەڵمانیا بژێوییە شارستانییەكان و ڕاهێنانی ئیمپاكت، یارمەتی گەنجان و ژنانیدا بە شارەزایی پیشەیی و پارەدان بۆ ووردە كاری بازرگانی، لە كاتێكدا پارەداركردنی بە دیجیتاڵكردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی پاراستنی كۆمەڵایەتی حكومەت بەهێز دەكات بۆ هاوڵاتییان. ئەمە ریبازێكی گشتگیرە و ئێمە سوپاسی خەڵك و حكومەتی ئەڵمانیا دەكەین بۆ كۆمەكە دڵفراوان و بەخشندەكەیان”.

بە پاڵپشتی ئەڵمانیا، چالاكییەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە گەشەكردنی ناوچە گوندنشینەكاندا ، یارمەتی كۆمەڵگە هەژارەكانی دا لە گەشتن بە ئاو و بەردەستبوون و كەمكردنەوەی بەكارهێنانیدا، بەڕێوەبردنی سوێرێتی و هەروەها ڕاهێنان و كەرەستەی پێویست بۆ كشتوكاڵی خۆراكیی و فرۆشتنی زیادەكەی. كە پشتگیرییەكی بنچینەییە لە ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا و لە ناوچە زیانپێكەوتووەكانی ململانێدا، لە هەمان كاتدا بەشداری دەكات لە گرتنەبەری ڕێبازی چارەسەرییە زیرەكەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، بۆ یارمەتیدان لە گەڕانەوەی خێزانەكان لە پاش ئاوارەبووندا. بە ژمارەیی كردنی سیستەمی دابەشكردنی گشتی ئەوە دەگەیەنێت كە خێزانەكان بە ئاسانی دەتوانن زانیارییەكانیان نوێبكەنەوە بۆ بەدەستهێنانی هاوكارییەكانی حكومەت لە ناوچەكانیاندا.

لە سەر بنەمای پاڵپشتییەكانی ئەڵمانیا لە 2021 ەوە، لە 2022 دا خۆگونجاندن لە گەڵ گۆڕانی كەش و هەوا، بایەخێكی تربوو لە تەنیشت پرۆژە  بژێوییەكانی ناوچە شارستانییەكانی باشوور و نەینەوادا، كە بەردەوامە لە گرنگیدانی زیاتر بە ڕاهێنانی گەنجان و ژنان و بەبازاڕكردن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، بۆ ئەوەی بگەنە كڕیارەكانیان. ڕێبازەكە هەر وەك لە پرۆگرامی ئیمپاكتدا، كارسازیی و كاری بازرگانی بەهێز دەكات. لە گەڵ نزیكبوونەوەمان لە COP27 لە وڵاتی میسر لە 2022 دا، ئەڵمانیا و بەرنامەی خۆراكی جیهانی بەردەوام دەبن لە پشتگیریكردنی خێزانەكان لە روبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوادا. هاوبەشێتیی ئەڵمانیا لە گەڵ WFP یارمەتیی خێزانە هەژارترینەكان دەدات لە گەشەكردنی بەردەوامی دوبارەی بژێوییەكاندا.

            #         #       #        #       #

 

بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، براوەی خەلاتی نۆبڵی 2020 ە. ئێمە گەورەترین رێكخراوی مرۆیی جیهانین، ژیان رزگار دەكەین لە دۆخە نەخوازراوەكان دا و یارمەتییە خۆراكییەكان بەكاردەهێنین بۆ بنیاتنانی ڕێگایەك بۆ ئاشتی، ئارامی و بەختەوەریی و بووژانەوەی خەڵكی لە پاش ململانێ، قەیرانەكان و كاریگەریی گۆڕانی كەش و هەوا.

 

                     لە تویتەر لە گەڵماندا بن  @WFP_Iraq @wfp_mena @wfpgovts

 

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت