لێدوانی ڕۆژنامەوانی

دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان وپرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەچنە پاڵ بزاوتەکانی برەودان بە یەکسانیی جێندەریی و بەتواناکردنی ژنان لە عێراق

٢١ نیسان ٢٠٢٢

بەغدا، عێراق – قەوارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانیی جێندەریی وبەتواناکردنی ژنان (ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان - UN Women) و پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی (WFP) یاداشتێکی لێکتێگەیشتن (MOU) یان واژۆ کرد وپابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ زیاتر پتەوکردنی کاری پێکەوەیی ودەستپێشخەرییە هاوبەشەکان لەمەڕ یەکسانیی جێندەریی و بەتواناکردنی ژنان لە عێراق.

بە هاریکاریی لەگەڵ حکومەتی عێراق، کاری هاوبەشی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان وپرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەرفەتەکانی بەرنامەی وەرچەرخێنەرئامێزی جێندەریی دەڕەخسێنێت وبایەخدان چڕدەکاتەوە لەسەر سەرکردایەتیی وبەتواناکردنی ئابوورییانە وپاراستنی کۆمەڵایەتیی وخۆڕاگریی ودابینکردنی بژێویی بۆ ژنان پەیوەست بە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش وهەوا وکۆتایی هێنان بە توندوتیژیی بەرانبەر ژنان وکچان وئاشتیی وئاساییشی ژنان (WPS) وچالاکییە ئاشتییخوازەکانی تایبەت بە جێندەر وپەرەپێدانی مرۆیی وئاساییشی خۆراك وخۆراکپێدان وبەرنامەسازیی وابەستە بە قوتابخانەوە.

لەو بارەیەوە دینا زۆربا نوێنەری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و یەمەن وتی "سوپاسی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەکەین بۆ ئەم کارە پێکەوەییە وهیوا دەخوازین کە ئەم ڕێککەوتنە ببێتە مایەی بەهێزکردنی کاری گرنگی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان و WFP بۆ دڵنیابوون لەوەی پێداویستییەکانی ژنان و پیاوان وکچان وکوڕان دابیندەکرێن".

خاتوو زۆربا وتیشی" تێکەڵکردنی ڕوانگەیەکی جێندەریی گشتگیر لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا، بەشداریی دەکات لە بەدییهێنانی ئامانجی ژمارە پێنجی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDG5) تایبەت بە یەکسانیی جێندەریی".

هاوکات عەلی ڕەزا قوڕەیشی نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی لە عێراق وتی" ئێمە ئەم هاوبەشکارییە بەرز دەنرخێنین وشارەزایی تەکنیکیی ئاڵوگۆڕ دەکەین لەپاڵ ئامادەکردنی توێژینەوە لەگەڵ ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بۆ فراوانکردنی پشتیوانییمان بۆ حکومەتی عێراق لە پێناو تێکەڵکردنی تێڕوانینێکی جێندەریی بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ژنان وکچان".

بەڕێز قوڕەیشی زیاتر دووا و وتی "ئێمە وەڵامدانەوەمان دەبێت بۆ گۆڕانی کەش وهەوا وکاردەکەین بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی هەبێت لەسەر گشتاندنی ڕوانگەی جێندەریی لەسەر ئاستی نیشتمانیی لە ڕێی بەرنامە و دەستپێشخەریییە هاوبەشەکان وهەڵمەتەکانی داکۆکیی وهەماهەنگییەوە".

ڕێککەوتنەکە ئەو بەندانەش دیاریی دەکات کە بەهۆیانەوە زیاتر برەو دەدرێت بە جێکردنەوەی یەکسانیی وبەتواناکردن لە پڕۆژە ستراتیژییەکاندا، لەوانە بەرنامەسازیی وابەستە بە قوتابخانەوە کە وەڵامدەرەوە بن بۆ تایبەتمەندیی قورس وئاڵۆزی پێداویستییەکانی پەیوەست بە پەروەردە وفێرکردنی کچان وئاساییشی خۆراك لە عێراق. داهێنانی دیجیتاڵیی بۆ گەشەپێدانیش دەبێتە کارێکی لەپێشینەی هاوتا.

دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان و پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی پابەندن بە برەودان وبەرەوپێش بردنی کارنامەی تایبەت بە یەکسانیی جێندەریی و بەتواناکردنی ژنان ئەوەش بە پتەوترکردنی کاری پێکەوەیی وهەماهەنگیی بۆ چالاکیی و پرۆژە وبەرنامەسازییە هاوبەشەکان.

 

دەربارەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان

ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان قەوارەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە تایبەتە بە یەکسانیی جێندەریی و بەتواناکردنی ژنان. ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە داکۆکییکارێکی جیهانییە لە مافەکانی ژنان و کچان، بۆ ئەوە دامەزرا تاوەکو کار بکات لە پێناو تاودانی بەرەوپێشەوە چوون لە وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانیان لەسەرتاسەری جیهاندا.

 

دەربارەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی

پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی نەتەوە یەكگرتووەكان، گەورەترین رێكخراوی فریاگوزاریی مرۆییە لە جیهاندا، ژیان ڕزگار دەكات لە بارە  نائاسییەکاندا وکۆمەکە خۆراكییەكان بەكاردەهێنێت بۆ بنیاتنانی ڕێڕەوێك بۆ ئاشتیی وسەقامگیریی وخۆشگوزەرانیی بۆ ئەو کەسانەی سەرپێی خۆیان دەکەونەوە لە پاش ململانێ وکارەساتەکان وگۆڕانی کەش وهەوا.

Musab Othman

موسعه‌ب عوسمان

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
شيكارى پرۆگرام و هه‌ماهه‌نگيكار
Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت