لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونیسێف 26 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی پێدەگات لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیاوە بۆ پاڵپشتیكردنی دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان و وەڵامدانەوەی دۆخی كۆڤید-19 لە عێراقدا

٢٤ نیسان ٢٠٢٢

ئەم داراییە دەستەبەركراوە بوار دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی 1 ملیۆن منداڵ و هەرزەكار بەردەوام بن لە دەستڕاگەیشتن بە فێربوون لە رێی كۆمەڵێك شێوازەوە وەك فێربونی تێكەڵ، و 50.000 كەسیش كە لە باری لاوازیدان خزمەتگوزارییە گرنگەكانی منداڵیان پێدەگات.

بەغدا، 24ی نیسانی 2022- حكومەتی ئەڵمانیا 26 ملیۆن دۆلاری بۆ یونیسێف دەستەبەركردووە تاوەكو پاڵپشتی  لە هەوڵە بەردەوامەكانی یونیسێف بكات بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی عێراق لە پێناو برەودان بە سیستمەكانی و باشتركردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییە كواڵیتی بەرزەكان بۆ منداڵان و خێزانەكانیان لە هەلومەرجی كۆڤید-19ەدا. ئەم بڕەش تێكڕای بەهای بەشداریكردنەكانی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ یونیسێف لە عێراقدا بەرز دەكاتەوە بۆ زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2015ەوە.

داراییەكە رێككارەكانی چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی كۆڤید-19 لەخۆدەگرێت لە رێی زامنكردنی دەستەبەركردنی بەردەوامی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بۆ كۆمەڵگەكان، وەك ئاو، و ئاوەڕۆ، و خوێندن  و خزمەتگوزاری وەڵامدانەوە و بەرپێگرتنی پەیوەست بە پاراستنی منداڵەوە. داراییەكە دابینكردنی كەلوپەلی خۆپارێزی لەخۆدەگرێت بۆ 20،000 دەستەبەركاری چاودێری تەندروستی و جێڵی پاكژكەرەوەی دەست و  قاڵبە سابوون و برەودان بە پاك و خاوێنی دەست بۆ پتر لە 200.000 كەس. 

شییما سەنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراقدا دەڵێت "ئەم داراییە پێویستە چونكە ئێمە پاڵپشتی عێراق دەكەین بۆ زیادكردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان و  برەودان بە هەڵمەتی نیشتیمانی كوتان لە دژی كۆڤید-19. یونیسێف سوپاسی حكومەتی ئەڵمانی دەكات لەسەر ئەم هاوكاری و هاوبەشییە لەم كاتە گونجاوەدا تاوەكو هەوڵەكانمان خێراتر بكەین بۆ ئەوەی زامنی ئەوە بكەین هەموو منداڵێك لە عێراقدا دەستیڕابگات بە ئاوی خواردنەوە، خوێندن، و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان و خزمەتگوزارییەكانی پاراستنی منداڵ هەر كاتێك كە پێویست بوون."

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، مارتین جاگەر، رایگەیاند كە "منداڵان سەر بەو ئەندامانەی نێو كۆمەڵگەن كە لە زۆرترین باری لاوازیدان لە عێراقدا، بە تایبەتی ئەوانەی لە نێو كامپەكانی ئاوارە ناوخۆییەكاندا دەژین. كاتێك بەم دواییە سەردانی قوتابخانەیەكی نێو كامپی شاریام كرد كە یونیسێف دروستی كردبوو، زۆر كاریگەری لەسەرم درووستکرد. ئەڵمانیا دارایی بۆ چالاكییەكانی یونیسێف دەستەبەر دەكات بۆ زامنكردنی ئەوەی كاتێك منداڵانی عێراق گەورە دەبن ئەوەیان بۆ دابینكرابێت كە پێویستییان پێیەتی: تەندروستی و خوێندن، چونكە تەنها پێكەوە دەتوانین بەسەر كۆڤید19 دا زاڵبین، ئەمە دژوارییەكی جیهانییە و كەس سەلامەت نابێت تاوەكو هەمووان سەلامەت نەبن."

نزیكەی 1 ملیۆن منداڵ و هەرزەكار دەستیانڕادەگات بە فێربوون لە رێی كۆمەڵێك شێوازەوە وەك فێربونی تێكەڵ، پەورەردە، تەلەفزیۆن و پۆرتاڵی ئەلیكترۆنی و كەرەستەكانی خۆ-فێركردنەوە. لانی كەم 50.000 كەس خزمەتگوزارییە گرنگەكانی پاراستنی منداڵیان بۆ دەستەبەر دەكرێت، ئەویش بە شێوەیەكی سەرەكی لەو ناوچانەی عێراقدا كە مەترسییەكی زۆر لەخۆدەگرن و ئەو ناوچانەی دانیشتوانەكانیان لە باری لاوازیدان، وەك كامپەكانی ئاوارە ناوخۆییەكان و ناوچەكانی كۆمەڵگە گەڕاوەكان. لەوەش زیاتر، یونیسێف پاڵپشتی دابینكردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ دەكات، بە چەشنێك ئەم خزمەتگوزارییانەش سەلامەت بن و یەكسانی و باری جێندەری رەچاو بكرێت لە دابینكردنیاندا بۆ زیاتر لە 700.000 كەس كە لە باری لاوازیدان لەگەڵ خێزانەكانیان لە پارێزگا بە ئامانجگیراوەكاندا، لە نێویاندا برەودان بە پاك و خاوێنی نێو كۆمەڵگە و برەودان بە خزمەتگوزارییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و پاك و خاوێنی لە قوتابخانەكان و دامەزراوەكانی چاودێری تەندروستی.

بە شێوەیەكی سەرەكی پرۆژەكە سوودبەخش دەبێت بۆ منداڵان و لاوان، كە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن. دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر راگەیاندنی سەرهەڵدانی پەتاكە لە وڵاتدا، لەو ماوەیەشدا ژمارەی ئەو منداڵ و لاوانەی لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن دوو هێندە زیاد بووە. هەروەها منداڵان و لاوان زیاتر روبەڕوی مەترسی هەژاری و راوەستانی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكانی وەك تەندروستی سەرەتایی، ئاو و ئاوەڕۆ و پاك و خاوێنی و خوێندن و پێشێلكردنی زیاتری مافەكانیان دەبنەوە.

یونیسێف، بە هاوكاری لەگەڵ حكومەتی عێراق و هاوبەشەكانیدا، بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەسەر درێژەدان بە سیستمە نیشتیمانییەكان لە مەودای دووردا لە رێی بەهێزكردنی توانا نیشتیمانییەكان بۆ دەستەبەركردنی دەستڕاگەیشتنێكی تەواو بە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بە ئامانجی تواناداركردنی منداڵان بۆ زاڵبوون بەسەر هەژاری، و بەهرەمەندبوون لە مافەكانیان و بەدیهێنانی تەواوی تواناكانیان.

 

###

لەبارەی یونیسێفەوە

یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.

بەدواداچوون بكەن بۆ یونیسێف لە ئینستگرام، تویتەر و فەیسبووك.

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

زەید فەهمی

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
بەرپرسی راگەیاندنی یونیسێف.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت