لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونیسێف 1.4 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی لە حكومەتی كەنداوە پێدەگات بۆ پاڵپشتیكردنی هەنگاوهەڵگرتنی لاوان بەرەو پێشەنگكاری پرۆژە بچووکەکان و دۆزینەوەی كار لە عێراقدا

٢٨ نیسان ٢٠٢٢

زیاتر لە 1.500 لاوی پەراوێزخراوی كۆمەڵایەتی كە تەمەنیان لە نێوان 10-24 ساڵیدایە لە بەغدا، ئەنبار و بەسرە، و پتر لە نیوەیان كچن،  پاڵپشتی راستەوخۆیان پێدەگات بۆ هەنگاوهەڵگرتن لە فێربوونەوە بۆ بەدەستهێنانی داهات و ئاوێتەبوونی كۆمەڵایەتی.

بەغدا، 28ی نیسانی 2022- حكومەتی كەنەدا 1.4 ملیۆن دۆلاری بەخشییوە بە یونیسێف بۆ پاڵپشتیكردنی نزیكەی 1.500 لاو لەعێراقدا، بۆ مەبەستی دروستكردنی دەرفەتی پەروەردەی و ئابووری و لە پێناو پەرەپێدانێكی گشتگیر و بەشداریكردن بۆ ماوەی 2 ساڵ. یونیسێف پشتیوانی بەشداریی یەكسانی كچان دەكات لە فێربوون، و پەرەپێدانی كارامەیی و دۆزینەوەی كاردا، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر تواناداركردن و بەرفراوانكردنی بژاردەكانیان لە كاتێكدا كە بەرەو تەمەنی پێگەیشتوویی دەچن. پرۆگرامەكە پشتیوانی كچان و كوڕان دەكات لە رێی دەستێوەردانی تایبەت بە هەنگاوهەڵگرتن لە فێربوونەوە بۆ بەدەستهێنانی داهات لە بەغدا، ئەنبار و بەسرە.

شییما سەنگوپتا نوێنەری یونیسێف لە عێراقدا رایگەیاند "نزیكەی نیوەی دانیشتوانی عێراق لە ژێر تەمەنی 19 ساڵیدان، و نزیكەی یەك لەسەر چواری دانیشتوانەكەی تەمەنیان لە نێوان 15 و 24 ساڵیدایە، لاوانی عێراق بڕەبڕەی پشتی ئاڵوگۆڕی كۆمەڵایەتی، و ئابووری و سیاسین. لە رێی ئەم  داراییەوە، یونیسێف پابەندبوونی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ ئەوەی كەس جێنەهێڵرێت و برەو بدرێت بە یەكسانی جێندەری بۆ پاڵپشتیكردنی لاوان، هاوشان بە بوونی دەرفەتی بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ خۆیان و كۆمەڵگەكانیان".

گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق رایگەیاند " شەڕی درێژخایەن و ئەو قەیرانە ئابووری و كۆمەڵایەتییانەی بەرۆكی عێراقیان گرت و دەرهاویشتەكانی پەتای كۆڤید-19، كاریگەری توندیان هەبووە لەسەر لاوان. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی لاوان بەشێكی گەورەی دانیشتوانی عێراق پێكدەهێنن، ئەوا باوەڕمان وایە وەبەرهێنان لە لاوان و بەهێزكردنی توانایان بۆ بەدەستهێنانی كار  زەمینە ساز دەكات بۆ ئەوەی دووبارە ئاوێتەببنەوە لە رووی كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە و تواناداریان دەكات  تاوەكو بەشدار بن لە بەرەوپێشچوونی وڵاتەكەیان بەرەو ئاشتی و گەشەكردن. كەنەدا خۆشحاڵە بە پشتیوانیكردنی ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن یونیسێفەوە بۆ بەهێزكردنی بەشداری ئابووری و  مەدەنی ئەو كچ و كوڕانەی عێراق كە پەراوێزخراون و لە باری لاوازیدان،  و هاوكاریكردنیان بۆ ئەوەی ببنە هۆكاری گۆڕانكاری لە ژیانی خۆیان و كۆمەڵگەكانیاندا." 

ئاستەنگەكانی فێربوون و ئاوێتەبوون و بەشداریكردن لە بازاڕی كاردا زیاتر دەبن كاتێك روبەڕوی كچان دەبنەوە. كچان دووچاری كۆت و بەند و لاوازی زیاتر دەبنەوە: وەک نەریتە كۆمەڵایەتییە پارێزگارەكییەكان، هاوسەرگیری پێشوەخت و دووگیانبوون، بەرپرسیارێتییەكانی ماڵ، و هەڕەشەی توندوتیژی جێندەری، دەرفەتێكی كەمتری چوونە قوتابخانە، دەستڕاگەیشتنێكی سنووردار بە خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی لە رووی داراییەوە سەربەخۆ بن، هەروەها بەربەستە یاساییەكانی پەیوەست بە بازاڕی كار و ئازادییە ئابوورییەكانەوە.  دوا ئامانجی پرۆژەكە ئەوەیە كچان وەك داهێنانكارێكی یەكسان و تواناداركراو كار بكەن، و پێشنیار  و بەشداری بكەن لە داڕشتن و سەركردایەتیكردنی بەرەوپێشچوونی ئەرێنیدا و ببنە سەرمەشق بۆ كچان و كوڕانی دیكە.

پرۆژەكە لە رێی چوارچێوەی فێركردنی هاوڵاتیبوون بۆ كارامەییەكانی ژیانەوە، جێبەجێ دەكرێت كە كارامەییەكانی لاوان بنیات دەنێت لە فێربوون، دامەزراندن، تواناداركردن، و هاوڵاتیبوونی چالاكەوە،  لەگەڵ پاڵپشتیكردنی ئەو دەستپێشخەرییە داهێنانكارییانەی لاوان سەركردایەتی دەكەن، و بەهێزكردنی دەنگیان بۆ ئەوەی ببنە هۆكاری گۆڕانكاری لە نێو كۆمەڵگەكانیاندا.

بۆ بەهێزكردنی پرۆژەكە و زامنكردنی بەردەوامبوونی، یونیسێف پاڵپشتی تەكنیكی دەستەبەر دەكات بۆ لایەنە حكومییە پەیوەندیدارەكان، لە نێویاندا وەزارەتی وەزرش و ولاوان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و  بەڕێوەبەرایەتییە هەرێمایەتییەكانیان بۆ بنیاتنانی تواناكانیان لە بواری رێچكەی یەكسانی جێندەری و چەمكەكانی پەیوەست بە بەرەوپێشچوونی لاوان و بەشداریكردنیان بۆ ئەوەی بە چەشنێكی كارا خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەكان دەستەبەر بكەن بۆ ئەو لاوانەی لە باری هەرە لاوازیدان، بە تایبەتی كچان.

ئامانجی یونیسێف و كەنەدا لە دەستەبەركردنی ئەم داراییە بریتیە لە واڵاكردنی توانای لاوان لە عێراقدا لە رێی خێراتركردنی بەرەوپێشچوون لە بواری پەرەپێدانی كارامەییەكانیان لە پێناو فێربون و بەهرەداربوونیان بۆ بەدەستهێنانی كار. پرۆژەكە بەردەوام دەبێت لە هاندانی لاوان لە رووی ئابووری و كەسی و كۆمەڵایەتییەوە،  و هەڵگری دیدگایەكە بۆ زیادكردنی فێربوون و بەهرەداربوونی لاوان بۆ بەدەستهێنانی كار وەك ئامرازێك بۆ دەستەبەركردنی یەكسانی بۆ هەمووان.

Miguel Mateos Muñoz

ميگێل ماتيۆس مونۆس

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سه‌رۆكى تيمى په‌يوه‌ندييه‌كان

زەید فەهمی

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
بەرپرسی راگەیاندنی یونیسێف.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت