لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان دەکات بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و داوادەکات چەقبەستوویی سیاسیی کۆتایی پێبهێنرێت

٠٢ ئایار ٢٠٢٢

بەغدا، 2 ئایاری 2022: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و خۆشەویستانتان دەکەین.

ئێمە لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپاتی گرنگیی کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی دەکەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکاندا.

باری  کەمدەرامەتی ناوخۆیی بەهۆی کاریگەرییە هەنووکەییەکانی پەتای کۆڕۆنا و گرژییە جیهانییە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە زیاتر ئاڵۆز بووە. هەر بۆیە وڵات پێویستە ویستێکی سیاسیی پێکەوەیی دڵسۆزانەی هەبێت بۆ نەهێشتنی جیاوازییە سیاسیەکان لەپێناو پێشڤەچوون و دابینکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیاندا.

لە کاتێکدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان هەر بە هاوبەشکاری هەموو عێراقییەكان دەمێنێتەوە، داوا لە هەموو سەرکردە سیاسییە عیراقییەکان دەکەین کە هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێرابکەن و کاتە دیاریکراوەکانی دەستوور ڕەچاوبکەن و بەبێ دواکەوتن ڕەزامەندی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێك بدەن کە بتوانێت بە خێرایی و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەدەم ئەو لیستە دوورودرێژەی کاری لەپێشینەی ناوەخۆیی عیراق بچێت کە هێشتا کاریان لەسەر نەکراوە.

هیوای ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و تەندروستباشی بۆ ئێوە و خۆشەویستانتان دەخوازین.

 جەژنتان پیرۆزبێت.

جان عەلەم

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندن و جێگری وتەبێژی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت