لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کەنەدا پشتگیریی کاری پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی دەکات لە پێناو ڕزگارکردنی ژیان لە عێراقدا

١١ ئایار ٢٠٢٢

بەغدا- لە ساڵی 2021 دا، پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی (WFP)  سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەکێکی بە بڕی 5.5 ملیۆن دۆلاری کەنەدیی لەحکومەتی کەنەدا پێگەیشت، لە نێویدا ملیۆنێك دۆلاری کەنەدیی لە پڕۆژەیەکی هەرێمایەتیی نێوان کەنەداو پرۆگرامی خۆراکی جیهانییدا. بەهۆی ئەو کۆمەکەوە پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی توانیویەتی یارمەتییە خۆراکییەکان بگەیەنێتە 255,000 خێزانی ئاوارەی عێراق و 72,000 پەنابەری سوریی کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێن.هەروەها چالاکییەکانی پەیداکردنەوەی سەرچاوەکانی بژێویی لە باری لەناکاودا لەماوەی ساڵی 2021 دا.

پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی سەرنج دەخاتە سەر ژنان وگەنجان لە هەموو کارەکانیدا، بەو داراییدانە کەنەدییەشەوە، لە ڕێگەی پڕۆژە داهێنەرانەکانی بژێویی شارنشینییەوە کە ڕاهێنانگەلی پیشەیی وڕاهێنان لەسەر کارامەیی دابین کردووە بۆ ئەو کەسانەی لە شار و شارۆچکەکاندا لەو پەڕی پێویستییدان بۆ بەدەستهێنانیان لەگەڵ فێرکردنی بە بازاڕکردن لە ڕێی ئینتەرنێتەوە. لەبەر ئەوەی لە مەودای دووردا ئەم جۆرە چالاکییانە پشتگیریی بەشداربووان دەکەن بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان بۆ خۆیان وخێزانەکانیان.

لەم بواردەدا عەلی ڕەزا قوریشی، نوێنەری پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی لە عێراق، وتی " ئەم هاوبەشییە داراییەی کەنەدا کە بۆ ماوەی چەند ساڵێکه یارمەتیی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی داوە کە بەردەوام بێت لە پێدانی یارمەتیی خۆراکیی مانگانە بۆ هەرە لاوازترین خێزانەکان، لە پاڵ یارمەتیدانی خەڵکیی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان. هەروەها ئەوەشی وت کە " ئەم جۆرە چالاکییانە یارمەتییدەرن بۆ گۆڕینی ژیانی ئەو عێراقییانەی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان وهەوڵدەدەن دووبارە پشت بەخۆیان ببەستن لە دابینکردنی بژێویی ژیانیاندا لە پاش ململانێ ئەوەش لە ڕێی پرۆژەکانمانەوە بۆ تواناسازیی لە بواری خۆڕاگریی و پەیداکردنی بژێویی، کە دەشبنە مایەی بەهیزکردنی کارسازیی".

لە ساڵی 2021 دا، زیاتر لە نیوەی بەشداربووانی چالاکییەکانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی لە بواری دۆزینەوەی هەلی کار وکەسابەتدا لە ژنان بوون. بەم ڕێبازە چەند ساڵییەش، کۆمەکە داراییەکەی کەنەدا بۆ پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی دەرفەتی ڕەخساند بۆ پلاندانانی کاریگەر بەمەبەستی دەستگیرۆیی کردنی ئەوکەسانەی لەوپەڕی پێویستییدان.

هەروەها پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی، لە ساڵی ڕابردوودا، بەرنامەیەکی تەواو کرد کە ئامانجی گۆڕینی تێڕوانین بوو لەمەڕ چەمکە جێندەرییەکان لە ڕێی بەهێزکردنی دانانی تێڕوانینی جێندەریی و گشتاندنی لە هەموو ئاستەکانی پلاندانان وجێبەجێکردنی چالاکییەکانیدا. ئەم بەرنامەیە سوود وەردەگرێت لە کارکردن بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە پێناو پتەوکردنی یەکسانیی جێندەریی (نێوان هەر دوو ڕەگەز)  وبوونی ڕێکار وستراتیژەکان لە سەر زەمینی واقع بۆ زامنکردنی ئەوەی ژنان وکچان لە پێشینەی کارەکاندان.

پرۆگرامی خۆراكی جیهانیی سوپاسگوزارە بۆ حکومەت وگەلی کەنەدا بۆ پشتیوانیی بەردەوام وجێگییریان بۆ خێزانە هەرە لاوازەکانی عێراق ومنداڵەکانیان بەتایبەتیی ئەوانەی بژێوییان لەلایەن ژنانەوە پەیدادەکرێت.

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان
Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت