لێدوانی ڕۆژنامەوانی

چەند ڕۆژێک پێش بەستنی کۆنفرانسێکی گرینگ لەبارەی فەرمانڕەوایی کۆچکردن، عێراق چەند پەیمانێکی گرینگ دەدات بۆ باشترکرتدنی فەرمانڕەوایی کۆچکردن

١١ ئایار ٢٠٢٢

بەغدا – تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق دەستخۆشی دەکات لە پابەندبوونی حکوومەتی عێراق بە باشترکردنی فەرمانڕەوایی کۆچکردن لە چەند ڕۆژی پێش بەستنی کۆڕبەندی هەڵسەنگاندنی کۆچی نێودەوڵەتی (IMRF)کە لە ١٧-٢٠ دەبەسترێ و تێیدا پێداچوونەوە دەکرێ بە پێشوەچوونەکان لە جێبەجێکردنی واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ (GCM).

عێراق یەکەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کە پێداچوونەوەیەکی نیشتیمانی خۆویستانە (VNR) پێشکەش بکات کە ئەمە بریتییە لە پوختەیەکی پێشوەچوونەکانی هەر وڵاتێک بەرەو جێبەجێکردنی ئامانجەکانی واژوونامەی جیهانی کۆچ. عێراق هەروەها یەکەم وڵاتە لە هەرێمەکە کە ژمارەیەک پەیمانی پێشکەوتنخوازیش بدات لەو بارەوە.

لە ڕێکەوتی ١٠ مایس، گرووپی کارکردنی تەکنیکی کۆچکردنی سەر بە حکوومەتی عێراقی لە بەغدا کۆ بوویەوە و تاوتوێی کۆڕبەندی هەڵسەنگاندنی کۆچی نێودەوڵەتی (IMRF) و ئەولەویەتەکانی فەرمانڕەوایی کۆچکردنیان کرد. گرووپەکە هەروەها تاوتوێی پشتڕاستکردنەوەی پێداچوونەوەی نیشتیمانی خۆویستانە (VNR) کرد، کە ڕەشنووسەکەی بەپاڵپشتی تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ نووسراوەتەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە واژوویان کردووە لەسەر واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ (GCM) کە یەکەمین ڕێککەوتننامەی نێو حکوومەتەکانە بۆ ڕوومالکردنی هەموو ڕەهەندەکانی کۆچی نێودەوڵەتی بە شێوازێکی گشتگیر. عێراق هەروەها ئەندامە لە دەستپێشخەریی ولاتە پاڵەوانەکان. ئەمە مانای وایە عێراق پاڵپشتی دەکات لە واژوونامەی جیهانی کۆچ لەڕێگەی پێشاندانی سەرکردایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسە فرەلایەنەکان.

گرووپی کارکردنی تەکنیکی کە چەندان وەزارەت لە خۆ دەگرێت پابەندی خۆی پێشان داوە بۆ حەوت پایمانی پەیوەندیدار بە سیاسەت بەپشتبەستن بە دەرەنجامەکانی  پێداچوونەوەی نیشتیمانی خۆویستانە (VNR) و ئەو چالاکییانەی لەژێر دەستە تایبەتییەکانی گرووپی تەکنیکی  کۆچ جێبەجێ کراون. پەیمانەکانیش ئەمانەن:

  1. لە ئەولەویەتدانانی کۆچ، ژینگە، گۆڕانی کەش و هەوا لەلایەن گرووپی کارکردنی تەکنیکی
  2. باشترکردنی کۆکردنەوە و بەڕوەبردنی داتای کۆچ
  3. بەدواداچوون بۆ هەڵسەنگاندنی فەرمانڕەوایی کۆچ
  4. فرەوانکردن و بەهێزکردنی میکانیزمی ئیحالەی نیشتیمانی بۆ گێڕانەوە (ئاوارەکان و گەڕاوەکان لە دەروەی ولات)
  5. پەیوەندیکردنێکی داینامیکی لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوە
  6. بەسیستەمکردنی بەڕێوەبردنی ناسنامە لەڕێگەی جێبەجێکردنی سیستەمی ئیلکترۆنیی بەڕێوەبردنی کەیسی گەڕانەوە.
  7. کارکردنی باشتر لە بواری بەڕێوەبردنی سنووری پێکبەستراو

حکوومەتی عێراق شاندێک دەنێرێت بۆ کۆڕبەندی هەڵسەنگاندنی کۆچی نێودەوڵەتی و بەشداری دەکات لە هەموو چالاکییە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە، لەوانەش دانیشتنەکان، دیبەیتی سیاسەتی کۆچ، لەگەڵ دیبەیتی گشتی کە تێیدا جاڕنامەیەکی تایبەت بە پێشوەچوونی گشتی پەسەند دەکرێت.

"نزیکەی چوار ساڵ تێپەڕیوە لەوەتەی عێراق واژووی لەسەر واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ کردووە لە ساڵی ٢٠١٨. پارساڵ ئێمە لەنێو یەکەمین حکوومەتەکان بووین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کە پێداچوونەوەیەکی نیشتیمانی خۆویستانە (VNR) بۆ جێبەجێکردنی واژوونامەی جیهانی بۆ کۆچ تەواو بکەین." کەریم النوری، جێگری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی وای گوت لە میانەی کۆبوونەوەی گرووپی کارکردنی تەکنیکی.

"کۆڕبەندی هەڵسەنگاندنی کۆچی نێودەوڵەتی (IMRF) دەرفەتێکی باشە بۆ ئێمە کە پێشانی بدەین عێراق وڵاتێکی بەهێزە و پابەندە بە جێبەجێکردنی واژوونامەی جیهانیی کۆچ، و دەستکەوتەکان بخەینە ڕوو. [حەز دەکەین] بە هەموو هاوبەشان ڕابگەیەنین کە عێراق لەم دەستپێشخەرییەدا ئامادە و بەهێز دەبێت."

لەم چەند ساڵی ڕابردوودا، هەنگاوی گرینگ نراون بەرەو باشترکردنی سیاسەتی کۆچ لە عێراق، بەتایبەتی لەڕێگەی داڕشتنی ستراتیجیەتی کۆچی نیشتیمانی. تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ خۆشحالە بە پاڵپشتیکردنی حکوومەتی عێراق لە بەجێگەیاندنی پەیمانەکانی لەبارەی واژوونامەی جیهانی کۆچ لە چوار ساڵی داهاتوو.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت