لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان یادی ڕۆژی جیهانیی خێزان دەکاتەوە

١٦ ئایار ٢٠٢٢

ی ئایاری 2022؛ بەسرە، عێراق - 15ی ئایاری هەموو ساڵێک یادی ڕۆژی جیهانی خێزانە.

 بابەتی ئەمساڵی ڕۆژی جیهانی خێزان بریتییە لە "خێزان و شارنشینی" کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەیە لەسەر گرنگیی شارستانیەت لەسەر ژیان و خۆشگوزەرانی خێزان.

بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی بەسرە و بەڕێوبەرایەتی وەرزش و لاوان و کۆمەڵەی ژنانی بازرگانی باشووری عێراق، هەڵمەتێکی خۆبەخشی گەنجانیان ڕاگەیاند کە ئامانج لێی جەخت کردنەوەیە لە پاراستنی ژینگەی شاری بەسرە و وەڵامدانەوەی گۆڕانی کەش و هەوا.

خێزان و گەنجان بۆ پاککردنەوەی گەڕەکی المهندسین کۆبوونەوە و هەروەها هەوڵیاندا لەم ڕێگەیەوە هۆشیاری سەبارەت بە گرنگیی پاکڕاگرتنی ژینگە بڵاوبکەنەوە بۆ پاکژی و تەندروستیی کۆمەڵگەکەیان.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت