لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR ) سوپاسگوزاری پابەندبوونی تازەی حکومەتی ژاپۆن دەکات بۆ پشتگیریکردنی هەزاران ئاواارە و گەڕاوە و پەنابەرانی سووری لەعێراق دا

١٨ ئایار ٢٠٢٢

بەغدا، عێراق – حکومەتی ژاپۆن پێنج ملیۆن دۆلاری بەخشییە کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، پابەندبوونی دێرینی خۆی دوپاتکردەوە  بۆ باشترکردنی ژیانی خێزانە ئاوارە لاوازەکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢.

ئەم پاڵپشتیکردنە لە لایەن حکومەتی ژاپۆنەوە لە ساتێکی گرنگدایە کە بودجەی مرۆیی لە عێراقدا لە کەمبوونەوەدایە سەرەڕای بەردەوامبوونی پێداویستییە بەرچاوەکان، کە بەهۆی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکانی پەتای کۆڤید-١٩ و ئالنگارییەکانی تازە دەرکەوتووی ئاسایشی خۆراک کە پەیوەندییان بە شەڕی ئۆکرانیاوە هەیە، خراپتر دەبێت.

لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵگەنامە زۆر گرنگە. ناسنامە یان بەڵگەنامەیەکی مەدەنی دەتوانێت جیاوازی بێت لە نێوان دەستگەیشتن بە چاودێری تەندروستی و نەخۆشی، لە نێوان چوون بۆ قوتابخانە یان مانەوە بەبێ هیچ پەروەردەیەک، یان بۆ پەنابەران، لە نێوان توانای مانەوە لە عێراق بە سەلامەتی و دیپۆرتکردنەوە بۆ سوریا کە توندوتیژی بەردەوامە لە وێرانکردنی ژیان. زیاتر لە ٢٥٪ی ئەو خێزانە عێراقیانەی کە بەهۆی توندوتیژییەکانی داعشەوە ئاوارە بوون و ٪١٦ی ئەوانەی ئێستا گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان و هەروەها نزیکەی 40٪٤٠ی ئاوارەکانی سوریا لە عێراق بەڵگەنامەیەکی ناسنامەی دروستیان نییە.

بە پشتیوانی ئەم بەخشینەی حکومەتی ژاپۆن، UNHCR دەتوانێت پشتگیری لە زیاتر لە ٩ هەزار ئاوارەی ناوخۆیی عێراق بکات بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی مەدەنی و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تۆمارکردنی بۆ پەنابەرانی سوریا و پەنابەرانی دیکە و... دانپێدانان وەک هاوڵاتییەکی عێراقی یان پەنابەر لە عێراق هەنگاوێکی پێویستە بۆ ئەوەی مرۆڤ بە تەواوی دان بە مافەکانیدا بنرێت و جێبەجێ بکرێت.

سەرەڕای ئەوە، پشتگیری ژاپۆن ڕێگە بە UNHCR دەدات کە هاوکاری یاسایی بێبەرامبەر پێشکەش بە ٨٥٠٠ ئاوارە و پەنابەر لە عێراق بکات، لەوانە ڕێگە بە ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزی بدات کە ئەگەر بیانەوێت دۆسیە تۆمار بکەن لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا و دادوەری، یان پشتگیری لەو کەسانە بکەن کە پرسەکانی پەیوەست بە خۆیان موڵکەکان یان شوێنی کاریان هەیە. هەروەها یارمەتی UNHCR دەدات بۆ دابینکردنی یارمەتی یاسایی بۆ ئەو سوریانەی کە مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لە عێراق لەسەرە.

بە وتەی باڵیۆزی ژاپۆن لە کۆماری عێراق، جەنابی بەڕێز سوزوکی کۆتارۆ، “پاڵپشتیکردنی UNHCR بۆ بەڵگەنامەکان هاوکارییەکی بنەڕەتییە بۆ پارێزگاریکردن لە ئاوارە ناوخۆییەکان و گەڕاوەکان و پەنابەرانی سووری لە عێراق لە مەترسی نزیک و مسۆگەرکردنی کەرامەتی مرۆیییان. من دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوام و ماندوونەناسەکانی UNHCR دەکەم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ئەو کەسانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. هیوادارم ئەم پڕۆژەیە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی سەختی ئەو کەسانە، کە هەروەها زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی ئاسایشی خۆراکی ئێستا لە دوای قەیرانی ئۆکرانیا”.

جۆن  نیکۆلا به ز، نوێنەری UNHCR لە عێراق وتی لە عێراقدا، دەستگەیشتن بە ناسنامە و بەڵگەنامە مەدەنییەکان لە سەرانسەری شەبەنگی مرۆیی و گەشەپێداندا زۆر گرنگە. بۆیە زۆرێک لە عێراقییەکان کە بەهۆی ململانێی ئەم دواییەوە ئاوارە بوون، ناسنامەیان لەدەستدا. دانپێدانان وەک هاوڵاتییەکی عێراقی کلیلی دەستگەیشتنە بە خزمەتگوزارییە گشتیەکانی پەروەردە یان تەندروستیی، هەروەها بە هەمان شێوەش زۆر گرنگە بۆ دەستگەیشتن بە وەرگرتنی یارمەتی گەڕانەوە و قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی لەدەستچوو. بە هەمان شێوە، بەڵگەنامەکان نەک هەر دەتوانن ڕێگری لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرێک بکەن بۆ وڵاتێک کە ڕەنگە ژیانیان لە مەترسیدا بێت، بەڵکو گەرەنتی دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و تەندروستش دەکات. ئەم پاڵپشتیکردنە بە نرخەی ژاپۆن یارمەتی هەزاران کەس دەدات کە ئێستا ئەمرۆ لە عێراق دان ، بەڵام هەروەها لە ساڵانی داهاتوودا لە کاتێکدا وڵاتەکە بەردەوامە لە بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە”

بەخشندەکانی ژاپۆن و گەلەکەی، هەزاران ئاوارەی ناوخۆیی و گەڕاوە و پەنابەری سووری لە عێراق توانیویانە شوێنی خۆیان لە عێراق وەربگرنەوە و بە کەرامەت و ئاسایشەوە بژین.

Firas Al-Khateeb

فيراس ئه‌لخه‌تيب

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ره‌شيد ره‌شيد

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى پێشكه‌وتوو / ياريده‌ده‌رى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت