لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ٢٠٢١ دا خزمەتی زیاتر لە ٤.٢ ملیۆن عێراقیی کردووە | ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕاپۆرتی ئەنجامی ساڵانە بڵاودەکاتەوە

٢٦ ئایار ٢٠٢٢

بەغداد، عێراق- شەممە، 26ی ئایاری ٢٠٢٢ – تیمی وڵاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCT) لە عێراق ڕاپۆتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە، کە بەشداریکردووە لە هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی عێراق بۆئەوەی بەشێوەیەکی باشتر خۆی بنیات بنێتەوە و کەس لەدوای خۆی جێنەهێڵێت.

ڕاپۆرتەکە جەخت دەخاتەسەر ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان چۆن خزمەتی زیاتر لە ٤.٢ ملیۆن سوودمەندبووی کردووە، لەنێویشیاندا دانیشتووانی بەرکەوتوو، بە زیادکردنی بەردەستیی خزمەتگوزارییەکان لە سێکتەرە ئەولەوییەکاندا و هەروەها جێبەجێکردنی ٦٢٩ پڕۆژەی ژێرخانیی بۆ چاککردنەوەی هەزارەها بینای گشتی و تایبەتی، لەنێویشیاندا قوتابخانە و ناوەندە پزیشکییەکان.

لە ئەنجامدا، ٥٩%ی خێزانە گەڕاوەکان ئێستا لەو شوێنانەدا دەژین کە بەپێی پێویست خزمەتگوزاری و ژێرخانەکانیان لەبەردەستە، بەتایبەتی سەرچاوەی ئاوی. لەسەروو ئەوەشەوە، نزیکەی ١٥٢ هەزار پەنابەر و ئاوارە و کەسانی گەڕاوە و گروپە بەرمەترسییەکانی تر هاوکاریی پارەیی فرەئامانجییان لە ساڵی ٢٠٢١دا وەرگرت. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زیاتر لە ٤ هەزار گەنج ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەییان وەرگرتووە لەکاتیكدا بەهەزارەها کرێکاری عێراقی لە هەلی کاری گونجاو لە باشترین سێکتەرە ئابوورییەکاندا سوودمەند بوون. دەستێوەردانەکانی تر بریتین لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لەڕێگەی بەهێزکردنی توانای لێکۆڵینەوەی لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی بەرپرسیارییەتی بۆ پێشێلکاری و خراپ بەکارهێنانی مافەکانی مرۆڤ، پەرەدان بە خزمەتگوزارییە حکومییەکان بۆ پاراستنی ژن و کچان لە توندوتیژیی خێزانی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز، هەروەها بەهێزکردنی خزمەگوزارییەکانی چاودێری تەندرووستی گشتی.

سەرباری ئەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاسانکاریی بۆ ٤١٦ لە بوارەکانی گەشەپێدانی درێژخایەن و ڕێگریکردنی ململانێ و پڕۆسەکانی کەمکردنەوە، کە گەیشت بە ٢.٥ ملیۆن کەس لە گروپە لاوازەکاندا (ژنان، کچان، منداڵان، ئاوارە، پەنابەران) لە شوێنی بەرمەترسیدا، لەنێویشیاندا ٩ کەمپی پەنابەر و ٢٦ کەمپی ئاوارەکان. هەشت میکانیزمی (ABC) لە ناوچە ئاڵۆزەکانی گەڕانەوە خراونەتەکار بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕێکخستنی کاریگەر و پلاندانانی هاوبەش لەگەڵ چوارچێوە ناوخۆییەکانی حکومەت بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.

زیاد لە ٥ ملیۆن مەتردووجا لە خاکی مینڕێژکراو لە شارە سەرەکییەکانی موسڵ، فەلوجە، ڕەمادی لە تەقەمەنی پاککرانەوە. هەروەها زیاتر لە چوار ملیۆن کەس کەمپەینیان بۆ ڕێکخرا بۆ بەرزکردنەوەی متمانە بە ڤاکسین و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئامانجە دوورمەوداکانی گەشەپێدان، گرنگییان بۆ عێراق و کاریگەرییەکانی ئێستا و داهاتووی گۆڕانی کەشوهەوا.

ئێرینا ڤۆجاکۆڤا سۆلۆرانۆ، جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، ڕێكخەری نیشتەجێ و ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، "٢٠٢١ ساڵێکی پڕ ئاڵنگاری بوو بۆ عێراق، بە زنجیرەیەک کاریگەریی نەرێنیی کۆمەڵایەتیی-ئابووریی کۆڤید-١٩ نیشانەکرا کە بەردەوامن لە نوقمکردنی وڵاتەکە بە ئاڵنگاریی بێپێشینە. سەرەڕای هەموو ئەم ئاڵنگارییانە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە کەمکردنەوەی هەژاری و باشترکردنی باری گوزەرانی خەڵکانی لاواز، چارەسەرکردنی دۆخی ئاوارەکان، بەهێزکردنی گەیاندنی خزمەتگوزارییە ڕەواکان، جەنگان لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها بەهێزکردنی توانای ژیانەوەی عێراق بەرەو بەدەستهێنانی ئاواتەکانی و بەرەو گەشەپێدانی درێژمەودا".

ڕاپۆرتی ئەنجامی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پوختەی ئەو ئەنجامانە دەخاتە بەردەست کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا لەلایەن ٢٢ قەوارەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەدەستهێنراون و ئەو دۆزینەوە و شیکارییە قووڵانە دەخاتەڕوو کە چاودێریی بەرەوپێشچوون دەکات لە پێنج ناوچە ئەولەویەتە ستراتیژییەکەی چوارچێوەی هاریکاریی گەشەپێدانی درێژمەودای هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ٢٠٢٠-٢٠٢١ (UNSDCF).

دەتوانرێت ئەنجام و زانیاریی زیاتر لە ڕاپۆرتەکەدا بەدەست بهێنرێت کە لە ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەردەستە:

UNCT Annual Results Report 2021 final -IRAQ_.pdf

 

بۆ پرسیارکردن، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەڕێز برایان ماو، ئەفسەری باڵای ڕێکخستنی گەشەپێدان، ئۆفیسی ڕێکخەری نیشتەجێ لە:mau@un.org 

https://iraq.un.org/ku/download/107210/177864

 

 

Brian Mau

بریان ماو

RCO
گەورە بەرپرسی هەماهەنگسازیی گەشەپێدان، بەرپرسی تیمی نووسینگەی هەماهەنگسازی نیشتەجێ / نووسینگەی هاوکاریی گەشەپێدان
بەڕێز ماو لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە لە عێراق لەگەڵ یونامی و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددەی هۆشبەر کاری کردووە. پێش کارکردنیشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو بەرنامەی گەشەپێدان و سەقامگیرکردنی لە ئاسیای ناوەڕاست و ئەفغانستان بۆ ئاژانسی جیهانیی ئەمریکی بۆ گەشەپێدان (یو ئێس ئێید) و رێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەوروپی و دەزگای ئاغاخان و بانکی نێودەوڵەتی کاری کردووە.
ئەو بەڕێزە خاوەنی ئەزموونێکی ٣٠ ساڵەیە لە بوارەکانی گەشەپێدانی ئابووری و پەروەردە و چاودێریی تەندروستی و یاسا و فەرمانڕەوایی باش. ئەو بەکالۆریۆسی لە زانستی سیاسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا و بڕوانامەی ماستەری لە ئیدارەدانی کار لە زانکۆی ئەمەریکی لە ئاسیای ناوەڕاستدا بەدەست هێناوە.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت