یونامی کەرکوک، وەک ئامادەکارییەک بۆ "رۆژی جیهانیی ژینگە"
سەردانی نەمامگەیەکی کرد کە لەلایەن دەزگای کۆکارەوە بەڕێوەدەبرێت. کۆکار ڕێکخراوێکی ناحکومییە لەلایەن کۆمەڵێ گەنجەوە دامەزراوە کە زۆر بایەخ بە پرسی ژینگە دەدەن. بەڕێوەبەرەکەی، ئیسماعیل، کە هەرچەندە تەمەنی ٣٦ ساڵە بەڵام خولیایەکی زۆری بۆ چاندن و گەورەکردنی یەک ملیۆن دار هەیە! ئەم دارانەش پشتێنەیەکی سەوزایی لە دەوری کەرکووک دروست دەکەن و ڕێگە لە خۆڵبارین دەگرن و کاریگەرییەکانی گۆڕانی ژینگەییش سووک دەکەن. ئەم خۆبەخشانە (کە ژمارەیان لە زیادبووندایە) ئێستا سەرکەوتووانە سەرقاڵی هێنانەدی ئامانجەکەیانن و شایانی باسیشە کە هەر پێشتریش ٧٠ هەزار دار چاندرابوون. لای خۆشیانەوە، کارمەندانی یونامی لە کەرکووک یارمەتییان دابوون و ئەوانیش لە "رۆژی جیهانیی دار چاندن" دا بەڵێنیان داوە کە بە هاتنی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ١٠٠ دار بچێنن و بەمەش ژمارە تێکڕایەکە دەگاتە ١٠٠ هەزار نەمامی تازە لە کەرکووک.
#تەنهایەک زەوی #ڕۆژی جیهانیی ژینگە