لێدوانی ڕۆژنامەوانی

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكدا، ژاپۆن یارمەتیی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەدات بۆ بەردەوامبوون لە دەستگیرۆیی کردنی خێزانە دۆخناسکە ئاوارەکان لە عێراق

٠٣ تەمووز ٢٠٢٢

بەغداد- پرۆگرامی  خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەکێکی بە بڕی ٦.٤ ملیۆن دۆلار لە حکومەتی ژاپۆن پێگەیشت، کە یارمەتیی پرۆگرامی  خۆراکی جیهانی دەدات لە دەستگیرۆیی کردنی ٢٥٥٠٠٠ لە ئاوارە عێراقییەکان کە بەهۆی قەیرانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و تا ئێستاش ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، لەپاڵ پشتگیریی ڕاگوزەری لەناکاو بۆ ١٢٠٠٠  کەس کە لە دۆخی ناسکدان و ئاساییشی خۆراکیان نییە. هەمووشیان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك دەبنەوە کە مەترسیی لەسەر ئاساییشی خۆراکیی خێزانەکان دروست دەکات.

باڵیۆزی ژاپۆن لە کۆماری عێراق، بەڕێز سوزوکی کۆتارۆ وتی " بەڕاستیی کارێکی ئازاربەخشە کە خێزانە ئاوارە دۆخناسکەکان ئێستا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختتر دەبنەوە لە عێراقدا، کە یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەش وهەوای لەسەرە لە ئێستادا، هەروەها بەهۆی قەیرانی ئاسایشی خۆراکی جیهانییەوە". باڵیۆزی ژاپۆن وتیشی " پێم خۆشە گوزارشت بکەم لەو ڕێزەی بۆ پرۆگرامی خۆراکی جیهانی هەمە لە پای جێبەجێکردنی خێرای ئەو چالاکییانەی ڕاستەوخۆ یارمەتیی ئاوارەکان دەدەن بۆ بنیاتنانەوەی ژیانیان و بەدەستهێنانەوەی شکۆمەندییان، لەڕێی بەکارهێنانی تەواوی شارەزایی و زانیارییەکانییەوە".

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکە سەرەتاییەکان بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ١٢ لە عێراق لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکرانیا، و لاوازبوونی توانای دابینکردنی بودجەی مرۆیی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێداویستییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا، کۆمەکەکەی ژاپۆن لە کاتی خۆیدا یارمەتیی خێزانە دۆخناسکەکان دەدات بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانیان. هاوکات لەگەڵ هاوکاریی خۆراکی مانگانە بۆ خێزانەکانی ناو کەمپەکان، بەشداریکردنی ژاپۆن لەم قۆناغە گرنگە ڕاگوزەرەدا زۆر گرنگە.

نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە عێراق عەلی ڕەزا قوڕەیشی وتی " لە کاتێکدا وڵاتەکە لە وەڵامدانەوە بۆ باری لەناکاوەوە دەڕوات بەرەو گەشەپێدان و بنیاتنانی خۆڕاگریی، ژاپۆن یارمەتی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەدات هەم لە پشتگیریکردنی ئەو خێزانانەی کە زۆر پێویستیان بە یارمەتیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان هەم لە بنیاتنانەوەی سەرچاوەکانی بژێوییشیاندا لەگەڵ پشتگیریی ڕاگوزەری لەناکاو بۆ ئەو جڤاکانەی پێویستیان پێیەتی". بەڕێز قوڕەیشی زیاتر دووا و وتی " سوپاسی حکومەت و گەلی ژاپۆن دەکەین بۆ پابەندبوون و پشتگیریکردنیان لەم کاتە چارەنووسسازەدا".

بە پشتیوانیی هاوبەشەکانی وەك ژاپۆن، ڕۆڵی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە عێراقدا چارەنووسساز بووە لە پێشکەشکردنی خۆراك و یارمەتی نەختینەیی ڕزگارکەری ژیان بۆ ئەو ملیۆنان کەسەی بەهۆی ململانێکانەوە ئاوارە بوون، لەسەر بنەمای ئەزموونی ساڵانێك لە دەستگیرۆیی کردنی ئەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی. پرۆگرامی خۆراکی جیهانی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق وکارکردن بۆ گۆڕینی ژیان لەڕێی چالاکییەکانی بنیاتنانی خۆڕاگریی وچاکسازیی لە پاراستنی کۆمەڵایەتییدا. لە هەنگاونانیشدا بەرەو پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیی وئاشتیی و گەشەپێدان لە مەودای دووردا، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی یارمەتیی حکومەتی عێراق دەدات بۆ بنیاتنانی پشت بەخۆبەستن و بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراك بۆ دانیشتووان.

#                                 #                          #

پرۆگرای خۆراكی جیهانیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان گەورەترین رێكخراوی مرۆیی جیهانە کە چالاکییەکانی ڕزگارکردنی ژیان ئەنجام دەدات لە بارە  لەناکاوەکاندا و یارمەتییە خۆراكییەكان بەكاردەهێنێت بۆ زەمینە خۆشکردن بەرەو ئاشتیی وئارامیی وخۆشگوزەرانیی بۆ ئەو کەسانەی سەرپێی خۆیان دەکەونەوە لە ململانێ وکارەساتەکان وكاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاو وهەوا.

  لە تویتەر لە گەڵماندا بن  @WFP_Iraq @wfp_mena @wfpgovts

Saif al-Tatooz

سەیف ئەلتاتوس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت