ڕاوێژکارانی بواری "زانیاری و پەیوەندیی تکنۆلۆژی" لە نووسینگەی هاریکاریی هەلبژاردنی یونامی ڕاهێنانێکی ٣
ڕۆژییان لە ٤-٦ی تەموز لەسەر سێرڤەری مایکرۆسۆفتی ئێس کیوو ئێلی ٢٠١٩ لە هەولێر ئەنجام دا.
شایانی باسە، ٥٣ ئەندامی ئای تی و داتابێس و تۆماری دەنگدەران لە بارەگای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و نووسینگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بەشدار بوون بە مەبەستی ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتی پرسیارکردن لە داتابێس و لێکدانی خشتە و ئەنجامدانی هەژماری ماتماتیکی بە بەکارهینانی "ئێس کیوو ئێڵ". ڕاهێنانەکە، وەک بەشێک لە توانا پەرەپێدان و هاوکاریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، یارمەتی کۆمیسیۆن دەدات لە پەرەدان بە بەهرەی کارمەندەکانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ داتابێسی ئاڵۆز و شیکارکردنی داتا و مامەڵەکردن لەگەڵ داتا و دروستکردنی ئامار و راپۆرت لە داتا جۆراوجۆرەکانی کۆمیسیۆنەوە.
هەڵسەنگاندنەکانی پێش و پاش ڕاهێنانەکەش پێشڤەچوونی باشیان خستەڕوو بۆ تێگەیشتنی بەشداربووان لە بابەتەکان. هەروەها ڕاهێنانی زیاتریش لەمساڵدا بۆ بەهێزکردنی بەشی "ئای تی" ی کۆمیسیۆن هەر درێژەی دەبێت.