لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕیز غولام ئیسحاقزای ئەفغانی وەک جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی نشینگە لە عێراق دادەمەزرێنێت

١٩ تەمووز ٢٠٢٢

ئەمڕۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرس، غولام موحەممەد ئیسحاقزای ئەفغانی وەک جێگری تازەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی نشینگە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لە عێراق دامەزراند. بەڕێز ئیسحاقزای ئەرکی هەماهەنگسازی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەڕێوە دەبات.

بەڕێز ئیسحاقزای دەچێتە شوێنی  ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆی ئەڵمانی کە سکرتێری گشتیی سوپاسی خۆی بۆ سەرکردایەتیکردن و خزمەتی نەپساوەی دەربڕی.

بەڕێز ئیسحاقزای لەگەڵ خۆی ئەزموونی زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە کاری دیپلۆماسی و بواری مرۆیی سەخت و گەشەپێدان و بووژانەوە و ئاشتی دروستکردن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

 ئێستا ئەو لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ وەوە  بەشێوەیەکی کاتی وەک هەماهەنگسازی نشینگە و مرۆیی لە ئەردەن کار دەکات. پێشتریش ئەو وەک باڵیۆزی ئەفغانستان و نوێنەری هەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆرک کاری کردووە. پێش ئەمەش، ئەو وەک هەماهەنگسازی نشینگە لە ئازەربایجان لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ لە کۆریاش لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ کاری کردووە. ئەو هەروەها نوێنەری نشینگەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان   ( یو ئێن دی پی) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (یو ئێن ئێف پی ئەی) بووە. لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠١٣ لە چەندان پۆستی جۆراوجۆری پەیوەست بە سیاسەتدانان و گەشەپێدان و مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەڵمانیا و نیپال و ئەفغانستان و سوریا و یەمەن و عێراق، وەک بۆ نموونە هەماهەنگسازی نشینگە لە نیپال و هەروەها وەک بەرپرسی بەرنامەی خۆبەخشانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بۆن کاری کردووە.

 شایانی باسە، بەڕیزی بڕوانامەی ماستەری هونەری لە یاسا و دیپلۆماسیی لە قوتابخانەی فلێچەر و زانکۆی توفتس لە بۆستن و هەروەها بەکالۆریۆسی زانستی لە بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆی میدلاند بەدەست هێناوە. ئەو زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و پوشتۆ و فارسی و ئوردو دەزانێت.

 ١٩ی تەموزی ٢٠٢٢

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت