لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق ئیرێنا ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆرانۆ لە ڕۆژی مرۆیی جیهانی

١٨ ئاب ٢٠٢٢

بەغدا، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ - لە ڕۆژی مرۆیی جیهانیدا، بە سوپاس و پێزانینەوە ڕێز لەو هەوڵ و بەشدارییانەی کارمەندانی مرۆیی لە عێراقدا دەگرین کە لە ساڵانی ڕابردوودا پشتیوانییان لە ملیۆنان ئاوارەی ناوخۆیی کردووە.

لەگەڵ کەمبوونەوەی پێداویستییە مرۆییەکان، هاوکارانی مرۆیی لە ناو عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەیەکی بێ کێشە لە هاوکاری مرۆییەوە بەرەو هەوڵەکانی چارەسەری بەردەوام لە چوارچێوەی هاوکاری پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان  کە حکومەتی عێراق و تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ووڵات پێوەی پابەندن.

ڕۆژی مرۆیی جیهانی ڕێز لە کارمەدانی مرۆیی جیهان دەگرێت کە ماندوو نەناسانە یارمەتی ڕزگارکەری ژیان پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە پێویستیانە. ساڵانە یادی ئەو ٢٢ هاوکارە دەکرێتەوە کە لە هێرشەکەی سەر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا لە ١٩ی ئابی ٢٠٠٣دا گیانیان لەدەستدا.

team

زه‌ينه‌ب ساڵح

RCO
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

RCO
United Nations Resident Coordinator Office

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت