لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی لە ١٩ مین ساڵیادی تەقینەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا باپەندیی خۆی بۆ خەڵکی عیراق دووپات دەکاتەوە

١٩ ئاب ٢٠٢٢

بەغدا، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢:- ١٩ی مانگی ئاب یادەوەرێکی تاڵی هەمیشە زیندووە بۆ تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی ٢٠٠٣دا بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا تەقێندرایەوە کە بووە مایەی کوژرانی ٢٢ کارمەند بە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەوساشەوە، سێرجیۆ دیمیلیۆ، لەگەڵ برینداربوونی ١٥٠ی تر.

هەموو قوربانییەکانیش کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بوون کە کاریان دەکرد بۆ هەڵسانەوەی دوای شەڕی وڵات. لە ساڵی ٢٠٠٩ شەوە، ئەم رۆژە وەک "رۆژی مرۆیی" دەستنیشانکرا و هەموو ساڵێکیش یادی دەکرێتەوە بۆ رێزگرتن لە کاری گرینگی مرۆیی  لەسەرتاسەری جیهاندا.

ئێمە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) یادی ئەوانە دەکەینەوە کە گیانیان بەخت کرد و ئەوانەش کە بریندار بوون و هەروەها ئەو خانەوادانەش کە تا ئێستا بەدەست ئاسەواری ئەم کارەساتەوە دەناڵێنن. ئێمە هەروەها یادی ئەو ئامانجانەش دەکەینەوە کە ئەوان گیانی خۆیانیان بۆ کردە قوربانی کە هەمان ئەو ئامانجانەن کە ئێمە ئەمڕۆ دووپاتیان دەکەینەوە کە بریتییە لە هاریکاریکردنی خەڵکی عیراقە.

لەراستیدا، عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت بەو قەیرانەی ئێستاشەوە کە زۆر درێژەی کێشاوە. بەڵام هیچ لەم قەیرانانەی ئێستا ئی ئەوەن کە چار نەکرێن و نە ئی ئەوەشن بخرێنە پێش بەرژەوەندیی نیشتمانییەوە.

 ئەو هەموو قوربانییەی کە بۆ بەهێزبوونی عێراق دراوە نابێت بەفیڕۆ بچن بەڵکو هەوڵەکان پێویستە بۆ گفتوگۆ و چارەسەر بن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی عێراقدا.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
به‌ڕێوه‌به‌رى نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى/وته‌بێژ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت