سکرتێری گشتی بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراق دەکات کە خۆپیشاندەران چوونەتە ناو باڵا خانەکانی حکومەتەوە. ئەو زیاتر نیگەرانە لە هەبوونی زیانی گیانی و داوای ئارامی و دانبەخۆداگرتن دەکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات کە هەنگاوی بە پەلە بنێن بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و خۆدوورگرتن لە بەکارهێنانی توندوتیژی.
جەنابی سکرتێری گشتی داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکات کە ناکۆکییەکانیان وەلا نێن و هەرچی زووە و بێ دواکەوتنی زیاتر دەست بە گفتوگۆی ئاشتییانە و گشتیگیرانە بکەن لە پێناو بەرەو پێشچوون.
ستیفن دوجاریک
وتەبێژی سکرتێری گشتی
نیۆرک، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢