لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لێدوانی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پشێوییەکانی عێراق

٠٢ ئەیلوول ٢٠٢٢

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئیدانەی توندوتیژییەکانی ٢٩ تا ٣٠ی ئابی عێراق دەکەن و نیگەرانیی زۆری خۆشیان سەبارەت بە کوژراو و بریندارەکان دەردەبڕن.

ئەوان هەروەها هەست بە هەوڵەکانی عێراق دەکەن بۆ دابینکردنی سەقامگیری.

 ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش جەخت لەسەر ئارامی و دانبەخۆداگرتن دەکەنەوە و دەسخۆشیش لە داوای پارتە سیاسیەکان دەکەن بۆ خۆدوورگرتن لە توندوتیژیی زیاتر. ئەوان داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە لەگەڵ رێزگرتن لە سەروەریی یاسا و فەراهەم کردنی مافی گردبوونەوە و ڕێزگرتن لە دامودەزگا حکومییەکان و خۆدوورگرتن لە بەکارهێنانی توندوتیژی.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکانیش دەکەن کە بێ دواکەوتن بکەونە گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاشتییانە بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و هەنگاونان بەرەو پێشەوە.

١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت